له دیدارێكی كه‌ناڵی 2ی ڕه‌سمی ئه‌ڵمانیا ZDF وه‌زیری ژنان و خانه‌واده‌ی ئه‌ڵمانیا "فرانس گیفی" چه‌ندین داتای سه‌باره‌ت به توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان له ئه‌لمَانیا خسته‌ڕوو و ڕاشیگه‌یاند: شوێن و په‌ناگه‌ی ژنان له ئه‌ڵمانیا فراوان ده‌كرێت له‌پێناوی پشتگیری له په‌ناگه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت حكومه‌تی ئه‌ڵمانی بودجه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه زیاد ده‌كات ئه‌و شوێنانه‌ش تایبه‌ته به‌وانه‌ی كه له‌ده‌ست توندوتیژی به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه راده‌كه‌ن و ماڵ به‌جێدێڵن. وه‌زیری خێزانی ئه‌ڵمانی ئاشكراشیكرد: له ساڵی ڕابردوودا 147 ژن له‌لایه‌ن هاوسه‌رو دۆسته‌كانیانه‌وه كوژراون. وه‌زیری فیدراڵی خانه‌واده‌ی ئه‌لمَانی "فرانزیسكا گیفی" كه سه‌ر به پارتی سۆسیال دیموكراته‌كانه رایگه‌یاند: له ئه‌ڵمانیا 350 حه‌شارگه‌و 600 ناوه‌ندی ڕاوێژكاری هه‌یه كه ساڵانه بۆ پشتگیری 30 هه‌زار ژن كارده‌كه‌ن و به پله‌ی یه‌كه‌میش په‌یوه‌ندی و به‌هاناوه‌چوونی حاڵه‌تی كتوپڕیه‌وه هه‌یه. له‌به‌رنامه‌ی "به‌یانی" كه‌ناڵی 2ی ئه‌ڵمانیدا وه‌زیری ژنان و خانه‌واده‌ی ئه‌ڵمانی دووپاتیكرده‌وه، به هاوكاری مادی ده‌سه‌لاتی فیدرالی حه‌شارگه‌ی تایبه‌ت به ژنان فراوان ده‌كرێت. وتیشی: ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ فراوانكردنی پێكهاته‌ی ناوچه‌كانه‌و له ساڵی 2019 به‌پێی پلانی فیدرالی ده‌ستپێده‌كات و به‌پێی ئه‌و پلانه شه‌ش ملیۆن یۆرۆ ده‌خرێته‌سه‌ر بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكراو و خه‌مڵێنراو له ساڵی 2020شدا 35 ملیون یورو زیاد ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی دابینكردنی شوێن و حه‌شارگه‌ی باشتر جگه‌له‌مه‌ش كۆبونه‌وه‌ی سه‌رمێزی ڕوبه‌ڕوو له وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان له‌پێناوی ڕێكخستنی كاروباری شار‌و شاره‌وانیه‌كان و خستنه‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌كان ئه‌نجامده‌درێت ئه‌م پرۆسه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ش بۆ هه‌موو ژنێكه كه له ئه‌ڵمانیادا بژی به‌بی جیاوازی. وه‌زیری خانه‌واده‌و ژنان وتیشی: ده‌كرێت وایدانێن 20%ی ئه‌و قوربانیانه داوای یارمه‌تیان كردبێ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كه جێی نیگه‌رانی و مه‌ترسیه. وه‌زیری ژنان وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه كه ده‌ڵێ كۆچبه‌ران فاكته‌رێكی سه‌ره‌كین بۆ توندوتیژی و له‌مباره‌یه‌وه وتی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه‌و ناشتوانرێ ئه‌وه بسه‌لمینرێ كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانانه ئه‌نجامده‌ده‌ن ئه‌ڵمانی بن هه‌روا به‌ئاسانی ناكرێ بڵێین ڕاسته یان ئه‌ڵمنی لێ بێبه‌ری بكه‌ین. هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه له ساڵی 2017 نزیكه‌ی 114 ژن له ئه‌ڵمانیا بونه‌ته قوربانی توندوتیژی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه كوژراون، له ساڵی 2012 ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه زیاتر له 100 ژن بووه، پیاوانیش هه‌بوون به‌ته‌وره‌وه له به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان ڕاوه‌ستابوون. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م كه‌یسه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ژنان كریستل هانمان له براندنبۆرگ ده‌ڵێ: كێشه‌یه‌كی تر هه‌یه ژنانێك هه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی ده‌بێ چاوه‌ڕانیه‌كی زۆر بكه‌ن.! هه‌روه‌كو چۆن دكتۆری ده‌روونی "ستیڤانی كروگر" له ناوه‌ندی "ڤیفانتیس هومبولت كلینیكۆم" له به‌رلین ده‌ڵێت ژنان ده‌یانه‌وێ كێشه‌كانیان له‌سه‌ر فه‌رش گسك بده‌ن به‌تایبه‌تی كاتێك منداڵ تێوه‌ده‌گلێت یان متمانه‌ی مادیان ده‌كرێته‌سه‌رو پاره‌ی منداڵ ده‌بێته فاكته‌ری قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان. وه‌زیری ژنان و كاروباری خێزان ده‌ڵێت: له سه‌رژمێریه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه له ساڵی رابردوودا توێژێكی تر سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌وه‌ش ڕق و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و ناچاركردنه به‌كاری به‌زۆری له‌شفرۆشی.! وه‌زیری فیدراڵی ژنان و كاروباری خێزانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به ته‌له‌فۆنی هاوكاری توندوتیژی ژنانداو وتی: ئه‌كرێت ئه‌و كارئاسانی و هاوكارییه به خۆڕایی بۆ ئه‌و ژنانه دابینبكرێت تا له‌هه‌ركاتێكدا بێت بتوانن په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆو خۆڕایی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی دیاریكراوه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ش كه ڕوبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كانیاندا كه‌ئه‌مه رێژه‌یه‌كی كه‌مه له‌چاو ژناندا. خاك - شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure