به‌هۆی گۆڕانی وه‌رزه‌كان، ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێكی نوخۆشی هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه د.به‌كر عوسمان پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی سنگ و هه‌ناسه چه‌ند ڕێنماییه‌كی پزیشكی ده‌دات ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كان و خۆپاراستن لێیان. رێنماییه‌كان: 1-هه‌موو گۆڕینی وه‌رزێك نه‌خۆشییه درمه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته به‌رچاو روونیت هه‌بێت له خۆپاراستن لێیان. 2-هه‌میشه له گۆڕینی وه‌رزی هاوین بۆ پایز ئه‌نفلۆنزا بڵاوده‌بێته‌وه، بۆیه واباشه زۆرترین ئاوی شله‌تێن بخرێته‌وه. 3-شله‌مه‌نی زۆر بخۆره‌وه به‌تایبه‌ت شله‌مه‌نی گه‌رم وه‌كو شۆرباو چای ڕوون و شیر‌و كاكاو و قه‌نداخ و ...هتد، تاوه‌كو خڵته‌ی سه‌ر سنگ و هه‌وكردن نه‌مێنێت. 4-له‌كاتی بوونی كۆكه‌و پژمیندا كلینێكس به‌كاربێت، كه‌سانی ده‌وروبه‌رت بپارێزیت له‌و نه‌خۆشییه درمه. 5-له‌كاتی زۆربوونی هه‌وكردنی قوڕگ و زۆربوونی هه‌ڵامه‌ته‌كه‌دا، سه‌ردانی پسپۆری تایبه‌ت بكرێت تاوه‌كو ده‌رمانی پێویستت بۆ بنوسێت و چاره‌سه‌ری دروست بكرێیت. خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure