ئه‌گه‌رچی زانایان تائێستاش هۆكاری شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌یان نه‌زانیوه، به‌ڵام هه‌ندێك هۆكار هه‌ن كه ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌وانیش: 1- خواردنی جگه‌ره، ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه بۆ دوو به‌رامبه‌ر به‌رزده‌كاته‌وه. 2- پیاوان دوو به‌رامبه‌ری خانمان توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن. 3- قه‌ڵه‌وی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، پاڵنه‌ری وڕوژانه بۆ هه‌ندێك له‌و هۆڕمۆنانه كه مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیاد ده‌كه‌ن. 4- به‌كارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌رمانه دژه‌ئازاره‌كان، له درێژماوه‌دا ئه‌بێته هۆكاری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه. 5- نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌و له‌وانه (دیالیز) خۆیان هۆكارن بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه. 6- هه‌بوونی پێشینه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا. 7- تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ مادده كیمیاییه‌كان و له‌وانه ئازبێست، كادمیوم، به‌نزه‌ن و... 8- به‌رزی په‌ستانی خوێن، یه‌كێكه له هۆكاره پڕمه‌ترسییه‌كان بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه كه تائێستا نه‌زانراوه خودی په‌ستانه‌كه هۆكاره یان ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌كارده‌هێنرێن. 9- به هۆكارگه‌لێكی نه‌زانراو، كه‌سانی ڕه‌ش پێست، زۆرتر گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌بن. نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله: 1- هه‌بوونی خوێن له‌ناو میزدا. 2- به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌ناو سگ یان له كه‌مه‌ردا. 3- كه‌م ئیشتهایی بۆ خواردن. 4- ژان له‌ناو كه‌مه‌ردا كه باش نابێته‌وه. 5- دابه‌زینی كێش به‌بێ هۆكار. 6- تا كه چه‌ندین هه‌فته بخایه‌نێت و له سه‌رمابوون و هه‌وكردنه‌وه نه‌هاتبێت. 7- ماندوویی زۆر‌و هه‌میشه‌یی. 8- كه‌مخوێنی 9- ئاوسانی په‌له‌كان به‌تایبه‌ت قاچه‌كان گه‌ر شێرپه‌نجه‌كه بۆ ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته ته‌شه‌نه‌بسێنێت، ئه‌وا ئه‌م نیشانانه‌ی ئه‌بێت: 1- هه‌ناسه‌سواری و دژواری له هه‌ناسه‌دان. 2- ژانی ئێسكه‌كان. 3- كۆكه خوێنی له‌گه‌ڵدابێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure