ئادێرنالین یان ئێپی نێفرین، هۆڕمۆنێكه كه لووه‌كانی سه‌رو گورچیله‌و هه‌ندێك له خانه ده‌مارییه‌كان به‌رهه‌می ده‌هێنن. ئه‌م هۆڕمۆنه له وه‌ڵامی سترێسدا دێته ڕژان و یارمه‌تی جه‌سته ئه‌دات تا كاردانه‌وه‌یه‌كی خێراتری هه‌بێت. به واتایه‌كی تر، كاتێك له‌گه‌ڵ دۆخێكی پڕمه‌ترسی ڕوبه‌ڕووده‌بنه‌وه، زانیارییه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گاته به‌شێك له مێشك به‌ناوی "ئامیگدال" كه به‌رپرسی لێكدانه‌وه‌ی هه‌سته‌كانه. گه‌ر "ئامیگدال" هه‌ست به مه‌ترسی بكات، كۆمه‌ڵه سیگنالێك ئه‌نێرێت بۆ به‌شێكی‌تر له مێشك به‌ناوی "هیپۆتالاموس" كه ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی مێشكه. خانه‌كانی هیپۆتالاموس پاش وه‌رگرتنی په‌یامه‌كه‌ی ئامیگدال، كۆمه‌ڵه سیگنالێك ئه‌نێرن بۆ لووی "هیپۆفیز". پاشان لووی هیپۆفز هه‌ندێك ئاماژه‌ده‌ری كیمیایی ڕه‌وانه‌ی خوێن ئه‌كات. كاتێك لووه‌كانی سه‌رو گورچیله سیگناڵه‌كانیان وه‌رگرت له‌ڕێگه‌ی رژاندنی "ئادێرنالین" بۆ ناو خوێن كاردانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن. ڕژانی ئادێرنالین بۆ ناو خوێن، ئه‌م ڕووداوانه‌ی به‌دوادێت: 1- ئادێرنالین په‌یوه‌ستی خانه‌كانی جگه‌ر ئه‌بێت و له‌م ڕێگه‌یه‌وه خانه گه‌وره‌كانی شه‌كر ئه‌شكێنێت بۆ خانه‌ی بچوكترو به‌كه‌ڵك و به‌مشێوه‌یه وزه‌ی پێویست بۆ ماسولكه‌كان زیاد ئه‌بێت. 2- ئادێرنالین په‌یوه‌ستی خانه‌ی ماسوولكه‌كان ئه‌بێت وائه‌كات خێراتر هه‌ناسه بده‌ن. 3- ئادێرنالین خانه‌كانی دڵ هانده‌دات و وائه‌كات لێدانی دڵ خێراتر بێت. 4- ئادرێنالین له‌ڕێگه‌ی ته‌نككردنه‌وه‌ی ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كانه‌وه، ته‌وژمی ڕه‌وتی خوێن به‌ره‌و ماسولكه‌كان زیاد ئه‌كات. 5- ئادێرنالین خانه‌كانی ژێر پێست گه‌ش ده‌كاته‌وه‌و ئه‌بێته هۆی ئاره‌قكردنه‌وه. 6- ئادێرنالین په‌یوه‌ستی خانه‌كانی په‌نكریاس ئه‌بێت و ڕێگه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسولین ئه‌گرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure