دوای قڕتێكه‌وتنی كه‌ركه‌دنی خۆڵه‌مێشیی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌یان، كه‌رده‌دنی سپیش له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو چووندایه. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایده‌كات، ژماره‌ی كه‌ركه‌ده‌نی سپی باكوریی كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌هه‌زارانیان لێ قڕ بووه و ئێستا به ته‌نها دوو دانه له‌و جۆره ماوه و به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و جۆره له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندایه. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌گۆڤاری زانستیی (The Royal Society of London)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو كه‌ركه‌ده‌نه سپییه‌ی كه ماون هه‌ردووكیان مێن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانن زاووزێ بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووته جێگه‌ی هیوای زانایان ئه‌وه‌یه كه ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی چاككردنی ئه‌و جۆره كه‌ركه‌دنه باكورییه له‌جۆرێكی دیكه‌ی كه‌ركه‌ده‌نی باشووریی له‌قڕبون بپارێزرێن‌و نه‌وه‌ی دیكه‌یان لێبكه‌وێته‌وه، چونكه له ڕووی جیناته‌وه زۆر له‌یه‌كتر نزیكن. به بڕوای زاناكان ئه‌و دوو جۆره‌ی كه‌ركه‌ده‌ن كه به باكوریی و باشووریی ناسراون له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ن كه ملیۆنێك ساڵ پێش ئێستا له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه و یه‌كه‌میان له‌باكوری ئه‌فریقیا و ئه‌وی دیكه‌یان له باشووری ئه‌و وڵاته ژیاوه. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی زاناكان و دوای پشكنینی ورد بۆ ده‌یان كه‌ركه‌ده‌نی هه‌ردوو خێزانه‌كه ده‌ركه‌وتووه له دوای لێكجیابوونه‌وه‌یان زاووزێیه‌كی مێژوویی له نێوان ئه‌و دوو ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌دا دروست بووه كه ئه‌ویش به‌ر له 14 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا بووه. پێویسته بوترێت، دیارترین هۆكاره‌كانی قڕبوونی كه‌ركه‌ده‌نی سپی باكوریی، ڕاوكردنی زاڵمانه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه بووه به مه‌به‌ستی بازرگانیكردن به تاقه شاخه‌كه‌یه‌وه له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆردا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه جووتێكی ئه‌و كه‌ركه‌ده‌نانه‌ی باشور له‌پارێزراوه‌یه‌كی سروشتیی كینیادا ده‌ژین. سه‌رچاوه: BBC
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure