دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند نیگارێك له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وتێكی ئه‌ندۆنیزیا سه‌رهه‌ڵدانی نیگاركێشانی مرۆڤ له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ڕاستكردنه‌وه‌ی میژووی نیگاركێشان له جیهاندا. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه باوه‌ی كه ده‌وترا «هه‌ونه‌ری نیگاركێشان له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان له ئه‌وروپاوه سه‌ریهه‌ڵداوه» دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ وا ده‌كات كه پێویست بێت دووباره مێژووی هونه‌ری نیگاركێشان بنوسرێته‌وه. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه تیمێكی زانا و شاره‌زایانی مێژووی نوسینی سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان له‌ناو ئه‌شكه‌وتێكی دارستانه‌كانی دورگه‌ی بۆرینۆی باكوری ئه‌ندۆنیزیا چه‌ندین نیگاریان دۆزییه‌وه كه لاساییكردنه‌وه‌ی زینده‌وه‌رانه و له لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه كێشراون و مێژووی ئه‌و نیگارانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (40)هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. به‌پێی شیكردنه‌وه كیمیاییه‌كانیش ئه‌و نیگارانه زۆربه‌یان هیی مانگان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كاتئه‌و نیگارانه ببنه كۆنترین هونه‌رله مێژوودا كه تێیدا زینده‌وه‌ران به‌رجه‌سته كراوه. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ئه‌و به‌ڵگانه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه هورووژمی داهێنانی مرۆڤه‌كان له‌دوو خاڵی ڕوبه‌ڕووی جیهاندا له سه‌رده‌مه‌كانی به‌ر له مێژووه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، به شێوه‌یه‌ك بڕوا وایه كۆنترین نیگار له ئه‌شكه‌وته‌كانی ئه‌وروپا له فه‌ره‌نسا بێت كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 37 هه‌زار ساڵ و تێیدا كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵ ده‌بینرێت. له‌مباره‌یه‌وه (بینی سبیكین) له زانكۆی(یۆرك)ده‌ڵێت» ئه‌م دۆزینه‌وه نوێیه له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ڕۆڵێكی گرنگی بینیوه له بواری بنه‌ماكانی هونه‌ردا، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه كۆنترین وێناكردنه‌وه كه له‌و باره‌یه‌وه باو بووه». له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، چه‌ندین ئه‌شكه‌وت له ناوچه شاخاوییه دوورده‌سته‌كانی ئه‌ندۆنیزیادا دۆزراوه‌ه‌ته‌وه كه هه‌زاران نیگارییان له‌سه‌ر بووه و مێژووه‌كانیشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی به‌ر له مێژوو. تاماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌نێو ناوه‌نده هونه‌ریی و ئه‌كادیمییه‌كاندا وا باو بوو كه هونه‌ری نیگاركێشان په‌یوه‌سته به‌و مرۆڤانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می چاخی به‌ردینی كۆن و نوێ‌دا كشتوكاڵیان كردووه، به‌ڵام نیگاری ئه‌و سه‌رده‌مه مێژووه‌كه‌ی پێنج هه‌زار ساڵ تێناپه‌ڕێنێت، هه‌ربۆیه ئه‌و ناوه‌ندانه له‌و بڕوایه‌دان كه پێویسته چاوبخشێنرێته‌وه به مێژووی هونه‌ری نیگاركێشانی سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان. سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure