25/11/2018 09:36 AM

دووتوێی جەلال بەمنزیكانە

دووتوێی (جەلال)، دۆسیەیەكی كوردستانی نوێیە، تۆماركردنی شەهادەی رەوانی دیموكراتخوازو نەتەوەیی‌و پێشكەوتووخوازانی عیراق‌ و عەرەبە كە لە قۆناغ‌و وێستگەی جیاجیا سەرۆك مام جەلالیان ناسیووەو ئەم شەهادەیان لەرێگەی گفتوگۆو وتارەوە پێشكەشی رۆژنامەی كوردستانی نوێ كردووەو لە دووتوێی (84) لاپەڕە وەك ئاماژە بۆ (84) ساڵ تەمەنی بە بڕشتی مام جەلال بڵاودەكرێتەوە.

ئەو دووتوێیە، خەسڵەتەكانی خۆشخوانی، لێبوردەیی، ژیری‌و بیرتیژی مام جەلال‌و ئەزموونە دەوڵەمەندەكەی لە پرۆسەی بەرێوەبردنی پرۆسەی سیاسیی عیراق لەگەڵ رووناكبیران‌و نووسەرانی عیراقی‌و عەرەبی شەنوكەو دەكات‌و لەسەر ئەو وێستگانە دەوەستێت كە مام جەلال وەك سەمامی ئەمانی عیراق‌و پرۆسە سیاسیەكەی خۆی بەرجەستە دەكرد، هەروەك لەسەر رۆڵی ئەندازیارانەی مام  دەوەستێت لە قوڵكردنەوەی پەیوەندییە لەمێژینەكانی نێوان كورد‌و عەرەب‌و پێویستی سەرلەنوێ بوژانەوەی دیالۆگی كوردی ـ عەرەبی.

دووتوێكەش لەلایەن هەردوو رۆژنامەنووس ئاریان محەمەد و هەڵۆ حەسەن ئامادەكراوە.


خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved