لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان یەكەمین نەشتەرگەری گۆڕینی (زمانەی دڵ) لەڕێگای قەستەرەوە بەبێ كردنەوەی قەفەزەی سنگ لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا. دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی زمانه‌ی دڵ له سه‌نته‌ری دڵ له سلێمانی به سه‌ركه‌وتوویی و به‌بێ كردنه‌وه‌ی سنگ، وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ بڕی 40 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت و تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم دابینی كردووه. د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان ساڵ به‌ساڵ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و نه‌شته‌رگه‌ری له هه‌رێم به‌ره‌وپێش ده‌چێت، به‌تایبه‌ت كه‌رتی ته‌ندروستی له شاری سلێمانی زۆرباش به‌ره‌وپێش چووه. وتیشی: دوو پزیشكی پسپۆڕ له وڵاتانی ئه‌ڵمانیاو هیندستان هاتوونه‌ته شاری سلێمانی بۆ دروستكردنی تیمێك له‌گه‌ڵ پزیشكانی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركدنی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ. ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له ئێستادا نه‌خۆش پێویستی به‌وه نیه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشی دڵ سنگی بكرێته‌وه به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی كونێكه‌وه‌و به بۆری چاره‌سه‌ره‌كه ده‌كرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure