كێشانی له‌ش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان ده‌یانه‌وێت له‌شێكی ته‌ندروستیان هه‌بێت سوودو گرنگی خۆی هه‌یه، به‌گوێره‌ی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆمه‌ڵێك له زانكۆكانی ئه‌مریكا كێشانی له‌ش ڕۆژانه یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات له‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون. له‌باره‌ی سووده‌كانی كێشانی له‌شه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی چه‌ند خاڵێكی بۆ سایتی خاكی روونكرده‌وه: 1- كێشانی له‌ش ڕۆژانه هه‌ڵه نییه‌و یارمه‌تی دابه‌زاندی كێشی زیاده‌ی له‌ش ده‌دات. 2- كێشانی له‌ش ڕۆژانه پاش ڕێجیم بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌سووده‌و ڕێگری ده‌كات له دووباره قه‌ڵه‌وبوونه‌وه كه گیروگرفتێكی زۆرباوهو گه‌لێك كه‌س پاش ڕێجیمكردن دووباره قه‌ڵه‌و ده‌بنه‌وه. 3- پێویسته ئه‌و كه‌سه هه‌موو ڕۆژێك له‌هه‌مان كاتژمێردا خۆی بكێشێت چونكه له به‌یانیدا به شێوه‌یه‌كی گشتی كێشی مرۆڤ كه‌متره له‌چاو شه‌ودا. 4- خانمان له‌كاتی سوڕی مانگانه‌و چه‌ند ڕۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی سوڕی مانگانه‌و دوای ته‌واوبوونی كێشیان زیاد ده‌كات به‌ڕێژه‌ی 2 تا 4 كیلۆ. 5- زۆرگرنگه ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ كێشانی له‌شدا ناوقه‌دی خۆی بپێوێت بۆ دیاریكردنی قه‌ڵه‌وی ورگ و توانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری زیاده‌ی ناو سك. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure