ئینستاگرام یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه گوزارشت له مه‌یله نوێیه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌كات. به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م پرۆگرامه به‌ئاسانی و له‌ڕێگای هاشتاگی بابه‌تێكه‌وه، ده‌توانن زۆر به‌خێرایی و به‌ئاسانی په‌ره‌بده‌ن به مه‌یلێكی تایبه‌ت، جیا له چاك، خراپ، سه‌رنجڕاكێش، ترسناك یان دزێوبوونی مه‌یله‌كه. له‌م ساڵانه‌دا زۆر مۆدو شێواز هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه بوون به باو و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانیش به‌م پێیه جوانكارییان ئه‌نجامداوه‌و وێنه‌كانی خۆیان بڵاوكردۆته‌وه. بۆ وێنه ئه‌توانین ئاماژه بكه‌ین به هێڵی زه‌ق و بریقه‌داری قژ یان جوانكارییه نائاساییه‌كانی وه‌كو كوتانی خاڵ له‌سه‌ر لێو و پێروه‌كان. له‌م په‌یوه‌نده‌دا، نوێترین مۆدی سه‌رسووڕهێنه‌ر، (برۆی ته‌ل دڕو)ـه كه به‌ته‌واوی بۆته باو. داهێنه‌ری ئه‌م مۆده، خاتونێكه به ناوی "ئاتنا پاگینتۆن" كه پاش ڕازاندنه‌وه‌ی بڕۆكانی خۆی به‌مشێوه‌یه، ڕه‌سمی خۆی گرت و له ئینستاگرام بڵاویكرده‌وه. دوابه‌دوای ئه‌و كه‌سانی تریش برۆی خۆیان به شێوازی ته‌ل دڕو ڕازانده‌وه‌و وێنه‌كانی خۆیان بڵاوكرده‌وه‌و به‌م ۆره ئه‌م مه‌یله نائاساییه بوو به مۆد. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure