26/11/2018 09:20 AM

هەڵمەتێك دژی توندونیژی ژنان لەشوێنی كار رادەگەیەنرێت

لە 25ى نۆڤەمبەر تا 10ی دێسەمبەر لەپێناو بنەبڕکردنی (توندوتیژی دژی ژنان و کچان لەشوێنی کار) ھەڵمەتێکی 16 رۆژی وەک دروشمی جیھانی ئەمساڵ، لەدژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و کچان لە جیھان بەڕێوەدەچێت.

بەحوکمی ئەوەی عیراقیش بەدەرنییە لەبوونی توندوتیژی دژی ژنان و کچان، بۆیە پێوستیمان بە بەرنامەیەکی تۆکمەی نیشتمانی و پلانێکی هاوبەشی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و رێکخراوە ناحکومییەکان ھەیە لەسەر ئاستی وڵات بۆ ئەوەی پێکەوە کۆشش بکەین بۆ کەمکردنەوەو بنەبرکردنی توندوتیژی دژی ژنان و کچانمان.

با ئەم ھەڵمەتە نیشتیمانیە هاوشانی رووبونەوەی تیرۆربێت و ھەرئاواش بەهەند وەربگیرێت، تا گشت دایکان و خوشکانمان ھەموو مافە یاسایی و دەستوورەیەکانیان بۆ فەراھەمبکرێت.

ئەرکی ھەمومانە بە بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەین، چونکە پەیوەستە بە ئاشتی کۆمەڵایەتیمانەوەو عیراقیش دەکاتە نمونەیەکی زیندوی باش بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەھێشتنی جیاکاری و ھەڵاواردن و نابەرابەری.

عیراقی نوێ ھەروەک چۆن وڵاتی هەموومانە بەهەمانشێوەش پێویستە هاوڵاتیەکانی بەهەردوو رەگەزەوە لە دۆخێکی ناتوندوتیژو ئارامدا ژیان بەسەربەرن و ژیانێکی شایستەی سەردمیانەیان هەبێت.


خاك - وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved