26/11/2018 09:26 AM

ئه‌وروپا.. ژنان ده‌ڕژێنه‌ مه‌یدانه‌كان

بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان له‌ ئه‌وروپا به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كانی لە ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیاند.

لەڕۆژی جیهانی ڕوبەڕ,وبونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە زۆرێک ولاتانی ئەوروپا چالاکیەکانی ژنانی کورد دەستیپێکرد. لەمبارەیەوە بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا نەخشەرێگای بونیادی سیستمێکی ئەلتەرناتیڤیان کردۆتە ئامانجی بزوتنەوەکەیان ئازادی تێکۆشەران و هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی تاک بە هەڕەشە لەسەر ئازادی داهاتوی ژنان دەزانن و بەردەوامی خەبات و تێکۆشانیان لەدژی توندوتیژی دو,پاتکردەوە.

لە ڕاگەیاندنەکەدا بانگی ژنانی کوردو دۆستانی کورد کراوە کلتوری بەرخودان و ئازادی قوڵکەنەوەو خۆیان باشتر رێکخەن، بزوتنەوەی ژنانی کورد بەمشێوەیە چالاکیەکانیان لە ئەوروپا خستۆتەڕوو ئەو چالاکیانەش لەنێوان ڕۆژانی 24 بۆ 25ی تشرینی دووەم لەم ولاتانە ئەنجامدەدرێت: پاریس، ڕێن، مارسیلیا، ستراسبۆرگ، زیورخی سویسرا، بازڵ سویسرا، بیلینزۆنا، داهناخی هۆڵەندە، برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، کۆپنهاگن-دانیمارک، سوید–ستۆکهۆڵم، یاڤلە–سوید، لەندەن، ئەڵمانیا، بەرلین، هامبۆرگ، هانۆڤەر، بریمەن، دوسڵدۆرف، کۆڵن، دۆرتمۆند، ئێسن، فرانکفۆرت، مانهایم، دارمشتاد، ماینز، گیسن، نۆرنبێرگ، میونشن، شتوتگارت، ئیسلینگن ولاتی نەمسا – ڤیەننا، ئینسبروک.

چالاکیەکانیش خۆی لە رێپێوان و سیمنیارو پلاکات و بلاوکراوەو گەیاندنی پەیامی ژنان بە زمانەکانی ئەوروپی بە شەقامی ئەوروپی بەتایبەتی کە لە 17 شاری گەورەی ئەڵمانیا ئەو خۆپیشاندان و چالاکیانە بەرێوەدەچێت،


خاك - شیهاب عوسمان / ئەڵمانیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved