ئاژانسی گه‌ردوونی ڕوسیا گومانی له نیشتنه‌وه‌ی ئاژانسی ناسای ئه‌مریكا له‌سه‌ر مانگ هه‌یه‌و لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاستی بابه‌ته‌كه پێكده‌هێنێت. ئاژانسی گه‌ردوونی ڕوسیا (رۆسكوزموس) ئاشكرایكرد كه لیژنه‌یه‌كی روسی راسپاردووه لێكۆڵینه‌وه له چوونه‌سه‌ر مانگی گه‌ردوونناسه‌كانی ئه‌مریكا بكات، له‌وباره‌یه‌وه دیمیتری رۆگوزین له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: ئامانجمان بۆ فڕین دیاریكرد، كه لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌وه‌ی كه ئایا نیشتنه‌وه له‌سه‌ر مانگ ئه‌نجامدراوه، یان نا؟. رۆگوزین له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئاژانسی (ناسا) پێش 50 ساڵ له‌سه‌ر مانگ نیشتبێته‌وه، له سه‌ره‌تادا كه‌مێك ئیحراج بوو، شانی جوڵاندو به‌پێكه‌نینه‌وه وتی: نیشتنه‌وه له‌سه‌ر مانگ له‌لایه‌ن ناساوه، ئێستا له روسیادا گومانی زۆری له‌سه‌ره. جێی باسه، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چوار گالیسكه‌ی ئه‌زمونی بۆسه‌ر مانگ، وازی له كاری گه‌ردوونی هێنا، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015دا وته‌بێژی پێشوی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕوسیا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له نیشتنه‌وه‌ی ئاژانسی ناسا له‌سه‌ر مانگ كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ئه‌مریكا له‌سه‌ر مانگ نه‌نیشتۆته‌وه به‌ڵگه بۆ ئه‌وه دێننه‌وه كه له‌وكاته‌وه هیچ نیشتنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مانگ ڕووینه‌داوه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure