26/11/2018 11:14 AM

نۆكی برژاو

نۆك وه‌ك چه‌ره‌سات زۆر خواردنێكی به‌تامه‌، له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ش به‌تامه‌.

خواردنی نۆكی برژاو بۆ 4 كه‌س له‌ماوه‌ی 10 خوله‌كدا ئاماده‌ ده‌كرێت و 50 خوله‌كیش بۆناو فڕن دابنێ.

كه‌ره‌سته‌كان:
800 گرام نۆك
1 كه‌وچكی چێشت به‌هارات
4 كه‌وچكی چێشت رۆن
2 كه‌وچكی چا خوێ

شێوازی ئاماده‌كردنی:
1- فڕنه‌كه‌ت له‌سه‌ر 200 پله‌ گه‌رمبكه‌.
2- نۆكی زه‌ردكراو له‌سه‌ر كاغه‌زێكی پاك دابنێ تا وشكده‌بێته‌وه‌.
3- به‌هارات و خوێ و رۆن به‌سه‌ر نۆكه‌كه‌دا بكه‌.
4- كاغه‌زی كێك برژاندن له‌سه‌ر سینی فڕنه‌كه‌ دابنێ، دواتر نۆكه‌كه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی سینیه‌كه‌ دابنێ.
5- ئێستا نۆكه‌كه‌ بخه‌ره‌ ناو فڕنه‌كه‌وه‌ بۆماوه‌ی 50 خوله‌ك، هه‌موو 10 خوله‌كێك به‌كه‌وچك تێكیبده‌ تا ده‌برژێت.

تێبینی: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م خواردنه‌ ده‌توانیت به‌هاراتی جۆراوجۆر به‌كاربهێنیت.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved