26/11/2018 03:01 PM

زانكۆی سلێمانی مێژووییەكی پڕشنگداروئاسۆیەكی گەشتر


لە چوارچێوەی چالاكیەكانی یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانیدا، زنجیرەیەك چالاكی تایبەت بە یۆبیڵی زێڕینی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی و پێگەی لە بزاوتی ڕۆشنبیری و كلتوری و زانستی و فەرهەنگی شاری سلێمانی، لە هۆڵی پ.د. عزەدین مستەفا ڕەسووڵ  ڕێكدەخات بەدروشمی " زانكۆی سلێمانی مێژووییەكی پڕشنگداروئاسۆیەكی گەشتر".
مامۆستا ژینۆ عەبدولڵا لە لیژنەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی لە لێدوانكێدا ڕایگەیاند:بڕیارە ڕۆژی پێنچ شەمە(29/11/2018) كاتژمێر 9:30 سەرلە بەیانی لە هۆڵی پڕۆفیسۆر دكتۆر عزەدین مستەفا ڕەسوول، چالاكیەكانی دووەم ڕۆژی یادی 50 ساڵەی دامەزراندی زانكۆی سلێمانیدا دوو پانیڵ بە ڕیوەدەچێت بەم شێوەیە:
لە پانیڵی یەكەمدا ئەم سیمینارانە پێشكەش دە كرێت، مامۆستا جەمال عەبدول "گەشتنامەیەك دەربارەی دیرۆكی دامەزراندنەوەی زانكۆی سلێمانی" و پ.د. زاهیر لەتیف كەریم " سلێمانی شاری ژانی گەل و چەقی مەسەلەكان" و -پ.د. حەمەدلێر میسری " یادكردنەوەیەكی ڕاگوزەر بە مێژووی  زانكۆی سلێمانی –بەشی دیراساتی كوردی-"و پ.د. فایەق مستەفا " السلیمانیە عاسمە التنویر الكردی". هاوكات هەر لەو بوارەدا گروپی میوزیكی فێرگەی مامۆستا نامدار قەرەداغی  چەند چالاكیەك پێشكەش دەكەن( تایبەت بە ئاوازو گۆرانیە كانی كۆنی زانكۆی سلێمانی) بەبەشداری هونەرمەدان عەلی یارە و سەلاح مەجید و مەحمود توفیق شلك.
ڕوونیشیكردەوە لە - پانێڵی دووەمدا ئەم سیمینارانە پێشكەش دەكرێت -پ.د.  حەمەنوری كاكی " بۆ سلێمانی" و خوێندنەوەی  چەند تێكستێكی شعری لە لایەن هەر یە كە لە پ.د. فەریدون عەبدول بەرزنجی، پ.د.حەمەكەساس و  پ.ی .د. تریفە  عومەر ئەحمەد " بیلۆگرافیای ڕۆژنامەوانیی یۆبیلی زانكۆی سلێمانی لە بە لوتكە كردنی شاردا.و- پ. ی.د.  دانا ئەحمەد مستەفا" وتارێكی بڵاونەكراوەی گۆڤاری ژین_تایبەت بە شاری سلێمانی".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان باسی لەوەشكرد لە مەراسیمی كردنەوەی چالاكی دووەم ڕژیشدا وتاری هەریەك لە سەرۆكایەتی زانكۆو ڕاگرایەتی كۆلێژی زمان و لیژنەی ڕۆشنبری پێشكەش دەكرێت و هاتن بۆ هەموانە.
خاك







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved