له رۆژئاوای كوردستان گوندێكی تایبه‌ت به ژنان دروستكرا، كه ژنان سه‌رجه‌م كاره‌كانی گونده‌كه ڕاده‌په‌ڕێنن و پیاوان بۆیان نییه له‌و گونده‌دا بمێننه‌وه. ماڵپه‌ڕی (سناك سوری) ده‌رباره‌ی گونده‌كه له هه‌واڵێكیدا نوسیویه‌تی: گونده‌كه ناوی (جینوار)هو به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كراوه‌ته‌وه، ئه‌و گونده له‌رۆژی 10ی مارسی 2017ه‌وه كاركردن تیایدا ده‌ستیپێكردووه‌و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كاره‌كانی ته‌واوكراوه. هه‌ر له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گونده‌كه، ماڵپه‌ری (ANF news) ڕایگه‌یاند: بۆ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی گونده‌كه ژنانی هه‌رێمی جه‌زیره‌و فورات چونه‌ته گونده‌كه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان به‌شداریان له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌كه‌دا كردووه. رومه‌ت هه‌ڤاڵ سه‌رپه‌رشتیاری گونده‌كه له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری ناوبراو وتی: ئه‌مه یه‌كه‌مین گوندی له‌وجۆره‌یه له سوریا، هه‌روه‌ها ته‌نها له ژنانی كوردا قه‌تیس نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌رژنێك حه‌زبكات ده‌توانێت بچێته ئه‌و گونده‌وه، گونده‌كه ژنانی چه‌ندین شارۆچه‌كه‌ی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له: ئه‌لشه‌دادی، ته‌ل ته‌مر، كۆبانێ و ده‌رباسیه. وتیشی: ئه‌و ژنانه‌ی له‌وێدا ماونه‌ته‌وه زۆرینه‌یان ئه‌وانه‌ن كه له هاوسه‌ره‌كانیان جیابونه‌ته‌وه یان هاوسه‌ره‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه یان خاوه‌نی منداڵ نین، كه له (30) ماڵی جینواردا ده‌ژین. ده‌رباره‌ی لایه‌نی پزیشكی خوێندنگا‌و كاری ژنه‌كان، رومه‌ت هه‌ڤاڵ وتی: له‌وێ بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه، هه‌روه‌ها گژوگیای سروشتی بۆ چاره‌سه‌ركردن به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها خوێندنگا بۆ منداڵان كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی (200) سه‌رمه‌ڕ له‌و گونده‌دا به‌خێوده‌كرێن و ژنان له‌گه‌ڵ كشتوكاڵ و باخداری و ئاژه‌ڵداری خه‌ریك ده‌بن. له كۆتایشدا وتی: پیاوان ده‌توانن بۆ سه‌ردانی خزم و كه‌سوكاریان بچنه گوندی جینوار، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت له‌وێدا بمێننه‌وه. خاك - گۆران قادر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure