برنج له چێشتخانه‌ی هه‌موو ماڵێكماندا هه‌یه، چونكه خواردنی سه‌ره‌كییه به‌تایبه‌تی برنجی قاوه‌یی و سپی، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به‌هه‌موو جۆره‌كانی پڕۆتین، برنج سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كاربۆهیدراته‌و رێژه‌یه‌ك له ڤیتامین B و ئاسن و مه‌گنسیۆمی تێدایه، به‌كارهێنانی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێست و روبه‌رووی چرچبوون ده‌بێته‌وه، به‌كارهێنانیشی به‌شێوه‌ی ماسك كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پاراستن و یه‌كڕه‌نگی پێست ده‌پارێزێت. تێكه‌ڵه‌ی برنج و شیر -كه‌وچكێكی گه‌وره برنج -كه‌وچكێكی گه‌وره شیر شیر‌و برنجه‌كه به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له پێستی رووخسارت. بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه پێوه‌ی ده‌هێڵیته‌وه، دواتر به ئاوی سارد ده‌یشۆیت. هه‌فتانه یه‌ك جار ئه‌م ماسكه دووباره ده‌كه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی كاریگه‌ریيه‌كانی ده‌ربكه‌وێت له‌سه‌ر پێستت، به‌كارهێنانی تێكه‌ڵه‌ی شیر‌و برنج ره‌نگی رووخسار روونده‌كاته‌وه چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین. ماسكی برنج و هه‌نگوین و ماست -كه‌وچكێكی گه‌وره ئاردی برنج -كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین -كه‌وچكێكی بچوك ماست هه‌موو پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له پێستی رووخسارت، بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه به پێستته‌وه ده‌یهێڵیته‌وه‌و دواتر به ئاوی سارد ده‌یشۆیت. بۆ ئه‌وه‌ی پێستت روون و گه‌شاوه بێت هه‌فته‌ی جارێك ئه‌م ماسكه به‌كاربهێنه، چونكه ماست پێست شێدارده‌كاته‌وه‌و هه‌نگوینیش رێژه‌یه‌كی باش له ڤیتامینی تێدایه‌و له‌گه‌ڵ ئاردی برنجه‌كه‌دا پێست كراوه‌و سپی‌تر ده‌رده‌خه‌ن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure