27/11/2018 09:22 AM

پەروەردە: خوێندن بە سیستمی ئینگلیزی دەمێنێتەوە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت خوێندن بە سیستمی ئینگلیزی دەمێنێتەوە بەتایبەت هەردوو وانەی بیركاری و زانستەكان و دەبێت چالاكتریش بكرێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە وێنەیەكی بۆ خاك نێردراوە، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتی پارێزگاكان و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و سەرپەرشتیاران لە شاری هەولێر كۆبوەتەوەو تاووتوێی چەند پرسێكی پەروەردەیی كراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە كۆبوونەوەكەدا پێنج خاڵ باسی لێكراوە كە بەزووترین كات جێبەجێ بكرێن، لەوانەش بەردەوامبوونی لە ڕێكخستنی میلاكات و كاركردن لەسەر وانەبێژی بەتایبەت ئەو كەسانەی كە دەرچووی هەردوو كۆلێژی پەروەردەو پەروەردەی بنیاتن.

یەكێك لەو خاڵانەشی دەبێت جێبەجێبكرێت، كاركردنە لەسەر سیستمی بەئینگلیزیكردنی هەردوو وانەی بیركاری و زانستەكان و پەرەپێدان و چالاكتركردنی.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved