به دروشمی مێژوویه‌ك له شكۆ‌و ئاینده‌یه‌ك له داهێنان، زانكۆی سلێمانی یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی سلیَمانی ده‌كرێته‌وه. رۆژانی 28و 29-11-2018 زانكۆی سلێمانی به دروشمی مێژوویه‌ك له شكۆ‌و ئاینده‌یه‌ك له داهێنان، یۆبیلی زێڕینی زانكۆی سلیَمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه له مه‌راسمێكی فراواندا یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی ده‌كرێته‌وه. له یۆبیلی زێڕینی زانكۆی سلێمانیدا چه‌ندین چالاكی گه‌وره سه‌رجه‌م كۆلێج و به‌شه‌كانی زانكۆدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ندنی میوان و كه‌سایه‌تی له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات بۆ به‌شداری له یاده‌كه بانگهێشتكراون و یاده‌كه دوو رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، كه رۆژی یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به میوانه‌كان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و رۆژی دووه‌م بۆ هه‌مووانه. زانكۆی سلێمانی یه‌كه‌م زانكۆی هه‌رێمی كوردستانه كه له ساڵی 1968 به هه‌وڵی سه‌رۆك مام جه‌لال دامه‌زرێنراو به زانكۆی دایك هه‌ژمارده‌كرێت، كه له ساڵی 1982 به پیلانی رێژمی دیكتاتۆری به‌عس زانكۆی سلیَمانی گواسترایه‌وه بۆ شاری هه‌ولێرو ناوی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی لێ‌نرا، به‌ڵام پاش هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆر‌و له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال و دڵسۆزانی زانست و مه‌عریفه له هه‌رێمی كوردستان دوای راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانكۆی سلێمانی دووباره بنیاتنرایه‌وه‌و له ئێستادا له ریزبه‌ندی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی جیهانه‌و له‌سه‌ر ئاستی عیراق و جیهان له پله‌یه‌كی باشدایه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure