27/11/2018 09:35 AM

زوو سه‌رسپی بوون واته‌ ته‌مه‌ندرێژی

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌و كه‌سانه‌ی دره‌نگ سه‌ریان سپی ده‌بێت زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شانه‌ ده‌مارییه‌كانیان هه‌یه‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی زووتر سه‌ریان سپی ده‌بێت.

هه‌رچه‌نده‌ زوو سپی بوونی سه‌ر به‌ نیشانه‌یه‌كی زوو پیربوون داده‌نرێت، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستییه‌كی باش و چانسی ژیانێكی درێژتریان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌ مادده‌ی گلۆسانین به‌رپرسه‌ له‌ گۆڕانی ره‌نگی قژی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی تریشی هه‌یه‌ ئه‌ویش پاراستنی دڵ و شانه‌ ده‌مارییه‌كانه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌.

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ریده‌خات ئه‌وانه‌ی دره‌نگتر سه‌ریان سپی ده‌بێت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ زیاتر روبه‌ڕووی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ببنه‌وه‌، چونكه‌ گلۆسانین به‌ڕێژه‌ی 50% له‌ش له‌ نه‌خۆشیانه‌ ده‌پارێزێت و ته‌نها به‌ڕێژه‌ی 50% ئه‌ركی پاراستنی قژه‌.

خاك - سیڤا ئازاد
س: روسیا توده‌ی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved