بەرهەمەکانی ئەم پێشانگایە پێکهاتووە لە چنین و ئیشی دەست،شێوەکاری،جل و بەرگ،خواردنی کوردەواری،نمایشی کتێب، ساڵانە ئەم پێشانگایە لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی دەکرێتەوە و داهاتەکەی بۆکاری خێرخوازی بەکار دەهێنرێت. لە درێژەی کاروچالاکیەکانی گەلەری هۆرایزن ڕۆژی ٢٤/١١/٢٠١٨ کارە دەستییەکانی خۆی نمایشکرد کە پێکهاتبوون لە چنین و ئیشی دەست،شێوەکاری،جل و بەرگ،خواردنی کوردەواری،نمایشی کتێب، ساڵانە ئەم پێشانگایە لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی دەکرێتەوە هەروەها داهاتی ئەم کارانەش بۆکاری خێرخوازی بەکار دەهێنرێت. دیدارعەلی بەڕێوەبەری گەلەری هۆرایزن سەبارەت بەم پێشانگایە وتی:ئەم چالاکییە بۆماوەی دووڕۆژ بەردەوام بووهاندانێکە بۆ بەردەوامی خانمان لە کارەکانیاندا بەتایبەت دەستڕەنگینی و ،لەم پێشانگایەدا بەکڕینی کاڵاو خۆراکێک بەشداردەبن لە داهاتەکەی کە بەشێکی بۆ خانمانە و بەشێکی بۆ گەلەری وکاری خێرخوازی دادەنرێت. کارەکانی گەلەری هۆرایزن بۆماوەی ٢ ڕۆژ لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی نمایشکرا خاک-تانیائاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure