27/11/2018 03:03 PM

بنەماكانی نوسینی رۆژنامەوانی

لە چوارچێوەی خولە بەردەوام و وۆرك شۆپەكانی بەشی پیوەندیە كانی خاك تی ڤی، ۆركشۆپێك دەربارەی (هەواڵ ، راپۆرت ، ریپۆرتاژ ، دیداری رۆژنامەوانی) بۆ ڕۆژنامەنووس یوسف حاجی یونس، بە ڕێوەچوو.
لەو ۆركشۆپەدا، ڕۆژنامەنووس یوسف حاجی یونس بە ڕیوبەری پلاندانان و گەشەپێدانی خاك تیڤی، بەشێوەی پراكتیكی و تێوری گرنگترین بنەماكانی  نوسینی رۆژنامەوانی ڕوونكردوە..
سایتی خاك گرنگرترین هیڵە گشتیەكانی نێوەڕۆكی ۆرك شۆپەكەی ڕۆژنامەنووس یوسف حاجی یونس بڵاو دەكاتەوە...

بنەماكانی نوسینی رۆژنامەوانی
هەواڵ ، راپۆرت ، ریپۆرتاژ ، دیداری رۆژنامەوانی 
هەواڵ: پێناسە دەكرێت بەوەی كە ئامرازێكە بۆ گواستنەوەی زانیاری و راستیە نوێ و هەنوكەییەكانی رووداوەكان ، و بوشێوەیەكی واقعی و بابەتیانەی پەیوەست بەو واقعەی كەتاك تێدا دەژی و گرنگی بە خوێندنەوەی ژمارەكی زۆر لە جەماوەر دەدات .
رووداو......
رەگەزەكانی  هەواڵ
لە كاتی نوسینی هەواڵدا پێویستە تا ئەتوانرێت رەچاوی كوالێتی بەرز بكرێت، تەنانەت دەتوانین بڵێین پێویستە چەندین رەگەزی گرنگ لە ناو هەواڵدا دەستەبەر بێت ئەوانیش:
• جدێتی: هەواڵی رۆژنامەوانی بە جدێتی رەها جیادەكرێتەوە ، تا شیاوی مەرجەكانی هەواڵ رۆژنامەوانی بێت .
• گرنگیی و سودی بۆ خوێنەر: پێویستە هەواڵ گرنگی گەورە و سوودی مەزنی بۆ خوێنەر هەبێت كاتێك دەیخوێنێتەوە.
• كاتی هەواڵ: پێویستە بابەتی هەواڵكە گونجاو بێت لەگەڵ كاتی نوسینی هەواڵەكە.
• مەزنیی و ژمارە و قەبارە: تیشك- تەركیزخستنە سەر ئەو هەواڵانەی كە قەبارەی گەورەو گرنگییەكی یەجگاری هەیەو دوركەوتنەوە لە تەركیز كردنە سە هەواڵ بچوكەكان  لەسەر حسابی هەواڵە گەورەكان .
• لایەنی مرۆیی: تەركیز كردنە سەر ئەو بابەتانەی كە سەرنجی خوێنەر رائەكێشن ، هەڵبژاردنی ئەو بابەتە هەواڵانەی كە زیاتر گرنگن بەلای خوێنەرەوە.
• تەوقوعی خوێنەر بۆ ئەنجامەكەی : گرنگی هەواڵ لە لە ئەنجامی ئەو فیدباكەوەیە كە لە وەرگر-خوێنەرەوە دەگەڕێتەوە.
• نامۆیی و بەزمەسات-چێژ-ترفیهی: تەركیز خستنەسەر ئەو هەواڵانەی كە بەلای خوێنەرەوە دووبارە و بێزاركەر نین.
• ناوبانگ: خوێنەر هەمیشە گرنگی بە جۆرە هەواڵانە دەدات كە پەیوەندییان بە ناوداران و كەسایەتیە گرنگە كانەوە هەیە.

مەرجەكانی هەواڵ:
دوو مەرجی سەرەكی هەیە  لە كاتی نوسینی هەواڵدا ئەوانیش:
• رەچاوی ووردبینی : پێویستە هەواڵ ئەمانەت و راستگۆیی تێدا بێت،و گرنگیدان بە وردترین زانیاری بەبێ  فەرامۆشكردن یان گۆڕینی ناوەڕۆكی روودا و تیایدا یان زیادكردنی رووداوی وەهمی لە لایەن نوسەرەكەوە كە لە راستیدا نییە.
• رەچاوی بابەتی بوون: دووركەوتنەوە لە رای خودی نوسەر بەڵكو پێویستە هەواڵەكان بەپێی زانیارییەكان بنویرێت بەبێ ئەوەی هیچ زیادەیەكیبخرێتە سەر و لە كاتێكدا رۆژنامەكە بیەوێت لێدوانێك بۆ هەواڵێك دابنێت پێویستە لە دوایدا دابنرێت نەك لەگەڵ ناوەڕۆكی هەواڵەكەدا.
جۆرەكانی هەواڵی رۆژنامەوانی 
چەندین جۆر نوسینی رۆژنامەوانی هەیە و بەپێی جەندین پێوەر جیاوازییان هەیە:
• لایەنی جوگرافیی: 
 ناوخۆیی
 دەرەكی 
• بەپیًی بابەت:
 ئابوریی
 سیاسی
 وەرزشی 
 هونەری 
 كەشوهەوا
• بەپێی كات:
 چاوەڕوانكراوەكان 
 ناچاوەڕوانكراو
• بەپێی ئامادەكاریی: بە ئامادەكراوی دێتە لای نوسەر بەبێ خۆهیلاككردن
• هەواڵی تەنها و هەواڵی شیكاری كراو: ئەو هەواڵانەیە كە تەنها وەك خۆی هەیە دەنوسرێتەوە ، هەواڵی شیكاری بۆكراو ئەوانەن كە پێویستیان بە رونكردنەوەی زیاتر و شیكردنەوە هەیە لەلایەن رۆژنامەنوسەكە یان نوسەرەكەوە.
چۆنیەتی نوسینی هەواڵ
پێكهاتەی  هەواڵی رۆژنامەوانی :
لێرەدا كۆمەڵێك پرسیار هەیە كە پێویستە لە ناو هەواڵدا هەبێت و وەڵام بدرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی زانیارییەكان بە تەواوی بكاتە لای جەماوە ر- خوێنەر و دەبێت تەواوكراو بێت لە لایەنی لۆژیكی و راستگۆییەوە تا لەلایەن جەماوەرەوە تێگەیشتنی تەواو هەبێت بۆ هەواڵەكە، ئەم بەشانەش ئەمانەن:
• چی:  ئەمە پرسیارێكی گرنگە لە هەواڵدا چونكە رونكردنەوەی هەواڵەكەیە كە رویداوە ووەسفی دەكات بەبێ ئەم (چی-یە) هەواڵی رۆژنامەوانی نییە.
• كێ:  لەم بەشەی پرسیاردا  ئەو لایەنەیە دیاریدەكرێت كە رووداوەكەی دروستكردووە یان ئەوانەی كە پەیوەندی راستوخۆیان بە رووداوەكەوە هەیە.
• لەكۆێ:  لێرەدا شوێنی رووداوەكە دیاریدەكرێت و گرنگە دەستنیشانكردنێكی ووردهەبێت .
• كەی:  واتا ئەو كاتەی كە تیایدا رووداوەكە دروست بووە و گرنكەكاتەكە بەوردی دیاری بكرێت تا راستگۆیی تەواو هەبێت بە هەواڵەكە.
• بۆچی :   ئەو بەشەی هەواڵە كە ئامانجی رووداوەكەی تیادا باسدەكرێت مەبەست لێی دەوترێت تا بیرۆكەكە بەتەواوەتی بگاتە جەماوە-خوێنەر وێنەیەكیتەواو بگەیەنێت.
• چۆن:  لێرەدا شیكردنەوەی هەواڵەكە دەكرێت هۆكاری روودانەكە دەخرێتە روو یان ئەو هۆكارانەی بوونەتە پاڵنەر بۆ  رووداوەكە . 

خشتەی هەَوەشاندنەوەی هەوڵ بۆ پێكهاتەكانی نوسین بەپێی زانیاریەكانی سەرەوە
ناونیشانی هەواڵ
كێ
چی
كەی
لە كوێ
چۆن
بۆچی

باسكردنی سەرچاوەكە


بەشەكانی هەواڵی رۆژنامەوانی 
• ناونیشان:  ئەمە گرنگترین بەشە لە هەواڵدا ، ناونیشان سەرنجی جەماوەر رادەكێشێت بۆ زانینی زیاتری هەواڵەكەو بەدوادا چونی زیاتری بۆ دەكەن تا كۆتایی ، گرنگە نوسینی ناونیشان دوور و درێژ نەبێت چونگە لە گرنگی هەواڵەكە كەم دەكاتەوە، هەروەها پێویستە وشەی ناوازەو بەهێز لە ناونیشاندا دابنرێت و لە سەرەتادا بێت  بەهێزی ناونیشان لەوەدایە كە لە 4-7 ووشە زیاتر نەبێت دەبێت ناونیشان لەگەڵ هەواڵەكەدا رێك بكەوێت و راستگۆیی و پیشەیی بوونی تێدا بێت .
• پێشەكی:  شارەزایی و بلیمەتی نوسین لێرەدایە ئێرە رواڵەت- واجهە یە كە ئاستی گرنگی هەواڵەكە دەخاتە روو لەبەرئەوە پێویستە چاودێری ئەوە بكرێت كە پێشەكییەكی كورت و پاراو بێت، هەروەها روونكردنەوەیكی كەم باسبكرێت وا لە خوێنەر بكات خوێندنەوەی هەواڵەكە تەواوبكات تا كوتایی بێ هەستكردن بە بێزاربوون ودرێژی هەواڵەكە.
• بابەت_ناوەڕۆك_مەتن:  لێرەدا ناوەڕۆكی هەواڵەكە بە راستگۆیی پیشەیی بونەوە دەگێڕدرێتەوە ودەبێت رەچاوی سەرجەم بنەماكانی نوسین بكرێت تا خوێنەر بە ئاسانی لە ووشەو رستەكان تێبگات و بێلایەنی لە نوسینی بابەتەكەدا هەبێت و  هیچ رایەكی نوسەری تیانەبێت بەهیچ شێوەیەك و درێژە بە  ووتن و روونكردنەوەی نا پێویست نەدرێت لە ناوەڕۆكەكەدا و دوركەوتنەوە لە دووبارەكردنەوەی دەستەواژەكان و ، بۆ دوركەوتنەوە لە كێشەیە تا هەواڵەكە قاڵبێكی تۆكمەو هونەریی بێت لە گێڕانەوەدا ئامرازەكانی پەیوەندی یان پێكەوە بەستن بەكار بهێنە لە بری ( لە لایەكی ترەوە، دواتر، لەكاتێكدا، شایانی باسە .......)  تا ئەتوانیت كورت بێژ بە تا بیرۆكەی ناوەڕۆكی هەواڵەكە بە ئاسانی و بە كورتترین كات بگاتە بكاتە لای جەماوەر.
• لەپشتەو بوون_ باكگراوەندی هەواڵ:  لێرەدا گرنگە نوسەری هەواڵ باسی باكگراوەندی رووداوەكە بكات واتا چی بۆتە هۆی درووستبوونی ئەو رووداوە،  لێرەدا لەسەر نوسەری هەواڵە روونكردنەوە بدات لەم بارەیەوە بۆ خوێنەر، بەڵام بەبێ درێژەپێدان و شیكردنەوە زۆر تا تیكچوون لە واتادا دروست نەبێت و  تێكەڵاوی و ناڕونی لای خوێنەر دروستبكات.
• كۆتایی :  لێرەدا دووجۆر كۆتایی هەیە ئەوانیش كۆتایی داخستن،و كۆتایی كورتە، كۆتایی داخستن ئەوەیە كە هەواڵەكە كۆتایی پێدێت بە كۆمەڵێك پرسیارو نیشانەی پرسیار ..؟ كە خوێنەر والێدەكات زۆر بیر بكاتەوە لەسەر بابەتی هەواڵەكە و حەزی زانینی زیاتری لا دروست دەكات، بەڵام كوتایی كورت ئەویە كە نوسینی هەواڵەكە بە كوتاییس پێدێت و خوێنەری تێركردووە بە زانیاری ئەوی كە دەیەوێت بیزانێت و لێرەدا خوێنەر هەست بەوە دەكات كە ئەوەی دەیەوێت بیزانێـ دەستی كەوتووە.
ئەگەر ویستت جیاواز بیت لە نوسینی هەواڵی رۆژنامەوانیدا پێویستە كە شێوازێكی تایبەت بەخۆت هەبێت دوور لە لاسایی كردنەوەو لێكچون بە یەكێكی تر، دەتوانیت كە شێوازی تایبەت بە خۆت هەبێت و دارشتنێكی دیاریكراوت هەبێت لە نوسینی هەواڵدا بە شێوەیەك نوسینەكانت ناوازە بێت لە سەرنج راكێشی و چێژ پێدانی جەماوەر و وایلێبكات بە دوای نوسینەكانتا بگەڕێت و بیخوێنێتەوە ، بۆ ئەوەی بگەیتە ئەم قۆناغە وا لە هەوڵەكە بكە هەموو پێكاتە و بەشەكانی هەواڵ لەخۆ بگرێت كە باسمتن كرد، باشترە ناوەڕۆكی نوسینەكەت ورووژاندن وچێژوەرگرتنی تێدا بێت . سروشتی مرۆڤ ئەوەیە كەبەدوای نوێدا دەگەڕێت و چێژ وەردەگرێت و وای لێدەكات خەیاڵی كەمێك بجوڵێت و لە دووبارە و تەنگی دوور بێت لەبەرئەوە با شێوازەكەت لە نوسیندا ئاسان و نەرم بێت و بیرۆكەكان بە باشی ریز بكە لە نوسیندا تا خوێنەر بە  ئاسانی دوای زنجیرەی بیرۆكەكانی رووداوەكە بكەوێت ، دەبێت دڵنیا بیت لە زانیاریانەی دەیان نوسیت گرنگە سەرچاوەكان باوەڕپێكراو بن و پێویستە لەكاتی نوسینی هەواڵی رۆژنامەوانیدا لەو رووداوە لانەدەیت كە دەی نوسیت، زانیاریت لەسەر هەموو لایەنەكانی رووداوەكە هەبێت و خوینەر نەخەیتە چەندین رێگەوە و گومانی لا درووست ببێت،و رووداوەكەی لا بگۆڕیت، لەبەر ئەوە راستگۆ بە تا متمانە بەدەست بێنیت، ئەوە بزانە كە نوسینی هەواڵی رۆژنامەوانی ئاسان نیە و پێویستی بە مەشقی چڕ هەیە و دەبێت ممارەسەی زۆرت هەبێت تا بتوانیت هەواڵەكە بە هونەریانە و داهێنانەوە بگەێنیتە جەماوەر .
چۆن هەواڵێك دەنوسیت ؟
1- هەڵبژاردنی بیرۆكە.
2- هەڵبژاردنی ناوەڕۆك. 
هەڵبژاردنی بابەت ، بیركردنەوە لە ئامانجی نوسینی هەواڵەكە، زانینی ئەو لایەنانەی دەتوانن زانیاریت پێبدەن، تێگەیشتنی دۆخەكە بە گشتی ، و گەڕان بە دوای ئەو نوسینانەی لە بارەی بابەتەكەتەوە هەیە ، دانانی ئەو پرسیارانەی دەتەوێت وەڵامەكانیت دەست بكەوێت، چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسانی گونجاوبۆ بابەتەكەت و ریزكردنی تێبینیەكان و پرسیاركردنی پێشتر و ئەوانەشی لەكاتی خۆیدا دێنە پێش، چاو پێكەوتنی زۆر تا زانیاری زۆرت دەست بكەوێت ، پێش نوسین : دەبێت بیر  لەو پرسیارە بكەیتەوە كە هەواڵەكە چیە؟. لێرەدا دڵنیابە لە بوونی خاڵە روونەكان لە زەینتا بۆ تەركیز خستنە سەری لە كاتی نوسیندا ، دانانی پلانێك بۆ نوسینی هەواڵەكەو نوسنی رەشنوسی یەكەم، دوای تەواو بوون لە نوسین، خوێندنەوەی رەشنوسی یەكەم و چاككردنی ئەو هەڵانەی كە دێنەبەرچاوت و لابردنی ووشەو رستەی دووبارە تا رەشنوسی دووەمت دەستبكەوێت، خوێندنەوەی رەشنوسی دووەم بە دەنگەوە تا گوێت لە كێشانە بێت كە پەیوەندیان بە نوتق و بونیادی قسەوە هەبێت و چاكیان بكە تا دەتوانیت.، دوای دڵنیابوون لە نەمانی هەڵە و كێشەكان هەواڵەكە بنوسە لەگەڵ رەچاوكردنی لایەنەكانی رێزمانیی نوسین لە دانانی نیشانەكانی نوسین (..   ،   ؟     !    123  ) و ژمارەكان ، تەواوكردنی هەواڵەكە لە كاتی خۆیدا.   

 دوای خوێندنەوەو وەرگرتنی ژەمێك هەواڵی چەور و سوێر خوێ لە رووداوی  ناخۆش و خەمناك لە زۆربەیاندا كارێی  باوە لە زۆر رۆژنامەو رادیۆ و تەلەفزیۆندا هەواڵی سەرگەرمی و بەزمەسات پێشكەش دەكەن هەندێك لەم هەواڵانە پێیدەوترێت فیچەر_ الفتشر feature.
فیچەر چییە؟ زاراوەیەكی ئینگلیزییە لە ئەدەبیاتی رۆژنامەوانیدا بەكاردەهێنانی زۆری هەیە بۆ ئاماژەدان بۆ ئەو هەواڵە رۆژنامەوانیانەی پەیوەندیان بە رووداوی هەنووكەیی و گەرمەوە نیە هەروەها بەو كەسانەشەوە كە كاراو چالاكن لە هەواڵە تقلیدیەكاندا وە كەسایەتیە گشتیەكان یان دەزگاكان ، بەڵكو گرنگی دەدات بە لایەنی مرۆییەوە لە هەموو روویەكەوە لە ژیانی رۆژانەدا پەیرەوی قاڵبی هەڵگەڕاوە دەكات  بەڵام بە دانانی بلیمەتی زیاتر ئەدەبیی لە نوسینیدا لە داهێنان و چێژ پێدان و بە هەواڵ سوك وەسف دەكرێت (كەم خوێ و كەم چەورییە)  soft news   بە پێچەوانەی هەواڵی جدی-یەوە hard news   و بەپێی ئەم بەكارهێنانە تەركیزدەكاتە سەر باكگراوەندی سەردان و دیدار و دیالۆگ و رووداوەكان هەروەها لایەنی تری كۆمەڵایەتی دوور لەوانە كە نوسەر خۆی دروستی دەكات .
بابەتەكانی فیچەر  
یەك بابەت كە بە شێوەی هەواڵ ئاسایی دەنوسرێت_ئامادەدەكرێت بە  شێوازی فیچەر و دارشتنەوەی لە لایەنی مرۆیی و بەزمەساتەوە.
هەندێك بابەت پەیڕەوی فیچەر دەكات وە بۆنە دووبارە بووەكان وە ئاهەگە دیاریكراوەكان و رۆتینەكان بەڵام دەوڵەمەندە بە لایەنی مرۆیی و رەنگاورەنگییەوە( جەژنەكان ، رۆژانی رەمەزان، بۆنە تایبەتەكان وەك شەوی یەڵدا، ....)
نوسینی فیچەر  پابەند نیە بە گرێانەوەی رووداوەكان یان نمایشیكردنی ووتەكان یان كرداری لایەنەكان و پیِكەشكردنیان بە شیوەیەكی وشك ، نوسەر گرنگی دەدات بە كەشی گشتی لە ئەنجامی ئەوی رۆژنامەنوس دەستی دەكەوێت لە رووداوەكەدا لەگەڵیدا دەژی و تێكەڵاو بوونی لەگەڵ كەسەكاندا و دوو دڵ نیت لە دانانی هەندێك لە تێڕوانینی خۆیان بەڵام بەبێ زیادەرۆیی mood of an event 
قاڵبی نوسینی فیچەر 
وەكو راپۆرت فیچەریش تەنها بە هەرەم_قوچەكی هەڵگەڕاوە تێرنابێت كە پلەبەندە لەبیناكردنی هەواڵدا هەروەها فیچەریش پێشەكی و ناوەرۆك و كۆتایی و رێكخستنی پێكهاتەكان یان رەگەزەكان دەگرێتەوە  بەپێی چێوازێكی نەرم و هەمەڕنگ و لێكچونی گەورەی هەیە لەگەڵ باقی دەقەكانی تری رۆژنامەوانی ز
پێشەكی : دەكرێت ئەمانە بێت:
• پێشەكییەكی كورتی هەواڵی: گرنگترینی بابەتەكانە 
• پێشەكی رووداوێكی دیار : دەرخستنی رووداوێكی تایبەت لە باقی رێڕەوی چیرۆكەكە یان ژیانی تایبەتی كەسێك.
• پێشەكییەكی وەرگیراو : دەستپێكردن بە ووتەیەكی كەسێك .
• پێشەكییەكی پرسیاركردن : بە پرسیارێك دەستپێدەكات كە وەڵامەكی لە ناوەڕۆكدا دەبێت 
• پێشەكییەكی لێكچواندن : لێكچواندنی بابەتەكە بە دیاردەیەكی باوەوە بۆ نزیككردنەوەی لە ئیدراكی خوێنەر و تێگەیشتنیەوە.
• پێشەكی وێنە: پشتبەستووە بە بەوسف و بە چەند وینەیەك دەست پێدەكات كە ئاماچە بە بابەتەكە دەدات یان دیمەنێك ئاماژەیە بۆ شوێنەكە یان جوڵیەك

مەتن_ ناوەڕۆك : بڕگەیەكی كورتكراوەیەبە شێوەیەكی گشتی بابەتەكە و زنجیرەی رەگەزە نزیكەكان  دیاریدەكات گرنگە بڕگەی كورت بێت .
كۆتایی: زۆرینەیان كۆتایی كورتكراوەیە لەگەڵ روانین بۆ داهاتوو.
ناونیشان : ناونیشانی فیچەر لە شروشتی بابەتەكەوەیە، خۆش و سەرنجراكێشە.

شێوازی فیچەر 
فیچەر زۆرتر ئازادی تیایە بەراورد بە نوسینی سەپێنراو لە نوسینی هەواڵدا و دەستەبەری زیاتری داهێنان دەكات لە دانانی تەكنیكەكانی نوسینی ئەدەبیدا. بەڵام بە رەچاوكردنی دوركەوتنەوە لە زیادەرۆیی و تەنها با بابەتەكە ئاماژەدەر بێت لە بەخشینی بیرۆكە و كەشی گشتی كە جەماوەر وەریدەگرێت، تۆ نیشاندەر بە نەك بڵێی " Show , Dono't TelL" .





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved