كۆمه‌ڵێك دزی شاره‌زا له وڵاتی به‌ریتانیا توانیان تاجێكی ئه‌ڵماسی بدزێت كه نرخی ملیۆنه‌ها جونه‌یهی ئیسته‌رلینیه. بانده‌كه توانی شوێنی پاراستنی تاجی پۆرتلاند بزانێت و ئه‌و شوشه‌یه بشكێنن كه تاجه‌كه‌ی تێدا پارێزرابوو، شوێنه‌كه‌شی له ناوچه‌ی ویلبیك بووه له تۆتنگهام شێر له ناوه‌ڕاستی به‌ریتانیا. پۆلیس پێیوایه بانده‌كه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی به‌كاریهێناوه بۆ كاری دزییه‌كه سوتێنراوه. تاجه‌كه له ئاڵتون و زیو و ئه‌ڵماس پێكهاتووه‌و له ساڵی 1902 بۆ شازاده وینفرێد شازاده‌ی پۆرتلاند دروستكراوه‌و له‌كاتی چوونه‌سه‌ر ته‌ختی مه‌لیك ئێدواردی هه‌شته‌م. یه‌كێك له شاره‌زایانی پارچه به‌نرخه‌كان وتویه‌تی كه په‌رۆشی ئه‌وه‌یه بانده‌كه پارچه ئه‌ڵماسه‌كانی تاجه‌كه لێبكه‌نه‌وه‌و به جیاجیا بیفرۆشن، چونكه ئه‌م پارچه‌یه یه‌كێكه له ناوازه‌ترین ئه‌و پارچه گه‌وهه‌رانه‌ی كه له مێژووی به‌ریتانیادا دروستكراوه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تاجه‌كه‌دا ملوانكه‌یه‌كی به‌نرخیش دزراوه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ی به‌نرخی وه‌ك تابلۆكانی نێو كۆشكی شازاده‌كانی پۆرتلاند. خاك - سیڤا ئازاد س: بی بی سی نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure