فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی نوێی كۆمپانیای دیزنی "رالف برێك زه ئینته‌رنێت" له‌ماوه‌ی چوار رۆژ نمایشكردندا توانی بڕی 51 ملیۆن دۆلار داهات به‌ده‌ستبهێنێت له سینه‌ماكاندا. چیرۆكی ئه‌نیمه‌یشنه‌كه كه به‌شی دووه‌می زنجیره‌ی گه‌شتكردنی رالفی پاڵه‌وانه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه بۆ ئه‌ركێكی زۆر مه‌ترسیدار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك كه ده‌توانێت یارییه ژماره‌ییه‌كه رزگاربكات. له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه به‌شداریان له ئاماده‌كردنی ده‌نگه‌كاندا كردووه، ساره سیلڤه‌رمان، جۆن سی رایلی، كریستین بێڵ، ئالان تودیك، چه‌ندینی تر. هه‌روه‌ها تیمێكی ته‌واو كاری نووسین و ده‌رهێنانیان بۆ كردووه، له‌وانه: فیڵ جۆنستۆنن، ره‌یچ مۆر، جیم ریردۆن، پامیلا ریبۆن. ئه‌گه‌ری هه‌یه فیلمه‌كه تا كۆتایی رۆژی یه‌كشه‌ممه له نمایشكردنی له سینه‌ماكاندا داهاتێكی خه‌یاڵی قازانج بكات و به‌مه‌ش ریكۆردی ژماره پێوانه‌ییه‌كان بشكێنێت. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure