ئۆكسی تۆسین یان هۆڕمۆنی عه‌شق، هۆڕمۆنێكی به‌هێزه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌سته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به خۆشه‌ویستی و دڵداری له‌ناو مرۆڤهكانداو كه‌مبوونی ئه‌م هۆڕمۆنه ده‌توانێت خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ، فۆبیای كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاوتیسم، سكیزۆفێرنی، بێئیشتیایی لێبكه‌وێته‌وه. كاریگه‌رییه‌كانی ئۆكسی تۆسین له‌سه‌ر جه‌سته: *له‌ڕێگه‌ی دامركاندنی چالاكییه‌كانی ناوچه‌ی ئامیگدالی مێشك كه ناوه‌ندی ترسه له‌ناو مێشكدا، ئه‌بێته هۆی دابه‌زینی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ. *هه‌ستكردن به ڕه‌زامه‌ندییه‌كی زۆرتر. *وروژاندنی ده‌ماری "ئاگ" و ئینجا باڵانسكردنی لێدانی دڵ. *دابه‌زاندنی هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل یان هۆڕمۆنی سترێس. *گه‌شه‌پێدان به لێهاتوویی. *به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رگه‌گرتنی ئازار. رێگاكانی زیادكردنی ئۆكسی تۆسین: *ڤیتامین D: لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له‌وه ئه‌كه‌ن كه نزمبوونی ئاستی ڤیتامین D ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هۆڕمۆنی ئۆكسی تۆسین. كه‌وایه زۆر گرنگه به‌یانیان جه‌سته‌ی خۆتان بده‌نه‌به‌ر تیشكی خۆر. *مه‌گنیسیۆم: مه‌گنیسیۆم مادده‌یه‌كی كانزاییه كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زیاتر له ٣٠٠ چالاكی كیمیایی ناو جه‌سته. لێكۆڵه‌ران ئه‌ڵێن ئۆكسی تۆسین بۆ ڕژان، پێویستی به ئاستێكی ستاندارد له مه‌گنیسیۆم هه‌یه. چاكلێتی تاڵ. ئاوكادۆ، بادام، تو و كوله‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشن بۆ مه‌گنیسیۆم. *ڤیتامین C: ئه‌م ڤیتامینه‌ش هانده‌رێكه بۆ ڕژانی ئه‌م هۆڕمۆنه. یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیداوه كه خواردنی زۆری ڤیتامین C ئه‌بێته هۆی ڕژانی ئۆكسی تۆسین و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئه‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی په‌یوه‌ندی جنسی. ته‌ماته، گوڵه كه‌له‌رم، بروكلی، بیبه‌ر، لیمۆو پرته‌قاڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئه‌م ڤیتامینه‌ن. *تائۆرین: تائۆرین تێكه‌ڵه‌یه‌كی ئۆرگانیكهو به‌تایبه‌تی له داهاته ئاژه‌ڵییه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێت و بۆ سه‌لامه‌تی زۆر سوودمه‌نده. ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاستی ڕژانی ئۆكس تۆسینهوه وائه‌كه‌ن كه كه‌سه‌كه هه‌ست و جه‌وێكی خۆشی هه‌بێت. *كافێئین: كافئین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاستی ڕژانی ئۆكسی تۆسین زیاد ئه‌كات، چاو قاوه، به‌پێی كاتی خواردنیان ئه‌توانن تێكده‌ری خه‌و بن. *سترۆژن: سترۆژێن یان هه‌مان هۆڕمۆنی ژنانه، به‌رپرسی گه‌شه‌ی سیستمی زاوزێی خانمانه. لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه زیادبوونی سترۆژێن، زیادبوونی ئۆكسیتۆسینی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure