گه‌ر پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تان ڕۆیشتنه ناو ژوورێكه‌وه، راسته‌وخۆ خۆتان به مۆبایله‌كه‌تانه‌وه سه‌رقاڵ كرد، ئه‌وه بزانن كێشه‌یه‌ك بوونی هه‌یه. هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات و ئاڵوگۆڕی هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندی و مه‌یله‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان توشی ئاڵوگۆڕ ئه‌بن. باشتروایه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆتان بخۆنه‌وه‌و چاوه‌ڕێ بكه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌ستبكات به قسه‌كردن و پاشان له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ئێوه به‌ره‌وڕوو بێته‌وه، خۆتان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و باسی ئه‌وشتانه بكه‌ن كه ئازارتان ئه‌دات. لێره‌دا باس له چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئه‌كه‌ین كه پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێن:
*كه‌متر سه‌یری چاوی یه‌كتر ئه‌كه‌ن: به وته‌ی "كێیت بالێستری" كه ده‌روونناس و ڕاوێژكاری بنه‌ماڵه‌یه، یه‌كێك له سه‌ره‌تاییترین و هه‌روه‌ها شاراوه‌ترین نیشانه‌كانی لێكدووركه‌وتنه‌وه ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كان كه‌متر سه‌یری چاوی یه‌ك ئه‌كه‌ن. * زیاتر له ڕابردوو پلانی به‌ته‌نیاتان ئه‌بێت: زۆربه‌ی كاته‌كان به‌ته‌نیا ئه‌چن بۆ سه‌یران و له‌وانه‌شه هاوسه‌ره‌كه‌تان زۆربه‌ی كاتی خۆی ته‌رخانبكات بۆ هاوڕێ یان هاوكاره‌كانی خۆی. به‌دڵنیاییه‌وه كه‌س ناڵێت كه ئه‌بێت به‌رده‌وام و هه‌میشه پێكه‌وه بن به‌ڵام خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه ئایا دۆخی ژیانتان له‌چاو ڕابردوو گۆڕاوه یان نا. * به‌رده‌وام هۆشتان لای مۆبایله‌كه‌تانه: كاتێك له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تانن، ئێوه یان ئه‌و چه‌ندجار مۆبایله‌كه‌ی ئه‌كه‌نه‌وه؟ له‌وانه‌یه له دنیای ئه‌مڕۆدا هه‌موومان تا ڕاده‌یه‌ك گیرۆده‌ی مۆبایل بین به‌ڵام "بالستێری" ئه‌ڵێت خۆسه‌رقاڵكردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به مۆبایل، به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و ئاماژه‌یه‌كی پڕمه‌ترسییه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه خه‌ریكن له‌یه‌ك دوورئه‌كه‌ونه‌وه. * ده‌مه‌قاڵه‌تان زۆرتر بووه: كاتێك هه‌ست به دووربوونه‌وه ئه‌كه‌ن، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا یه‌كێك له لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام پرته‌و بۆڵه ئه‌كات. د.فێرن والیش كه دروونناسێكی بنه‌ماڵه‌یه، ئه‌ڵێت: له‌م حاڵه‌ته‌دا واباشه راسته‌وخۆ بڕۆنه سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه‌و خۆی لێ لانه‌ده‌ن و له كه‌سی به‌رامبه‌ر پرسیار بكه‌ن له‌سه‌ر چی توڕه‌یه. *له ئه‌نجامی كاره‌كاندا لای یه‌كن، به‌ڵام هیچ هاوڕێیه‌تییه‌كتان به‌یه‌كه‌وه نییه: له‌وانه‌یه ئێوه وابیربكه‌نه‌وه كه به‌رده‌وام لای یه‌كن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له شوێنێكی هاوبه‌ش بن كیفایه‌ت ناكات. سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن، یاری ویدئۆیی و نانخواردن له‌گه‌ڵ هاوڕێ هاوبه‌شه‌كان، هه‌موویان باشن به‌ڵام هاوكات ئه‌توانێت به‌هانه‌یه‌ك بێت بۆ له‌یه‌ك دووركه‌وتنه‌وه. *په‌یوه‌ندی جنسیتان كه‌مبوه‌ته‌وه: د.والویش ئه‌ڵێت: كاتێك دۆخه‌كه تێكده‌چێت، یه‌كه‌م شت كه له‌كیس ئه‌چێ، په‌یوه‌ندی جنسییه. زۆربه‌ی كه‌سه‌كان كاتێك ڕه‌نجاو یان توڕه‌ن، حه‌زناكه‌ن جه‌سته‌یان بخه‌نه به‌رده‌ستی كه‌سێكی‌تر. رێگه‌چاره ئه‌مه نییه كه به‌زۆر ئه‌م په‌یوه‌ندیه ڕابگرن. هه‌وڵبده‌ن بزانن چ شتێك ئازارتان ئه‌دات و بێمه‌یلتان ئه‌كات بۆ په‌یوه‌ندی جنسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تان. بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه ئه‌بێ ڕه‌گ و بناوانی كێشه‌كه بدۆزنه‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure