نه‌شته‌رگه‌ری لوت هه‌ندێكجار به‌مه‌به‌ستی جوانكاری ئه‌كرێت و هه‌ندێكجاریش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی، تێیدا كرۆژه، ئێسك و پێستی لوت ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردێت و ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ش بێ لێكه‌وته نییه. ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌وانه‌یه پاش نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لوت ڕووبده‌ن: *به‌ربوونی خوێنی لوت به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام *دژواری هه‌ناسه هه‌ڵكێشان له‌ڕێگای لوته‌وه *سڕبوونی هه‌میشه‌یی ناو لوت و ده‌وروپشته‌كه‌ی *تێكچوونی هاوته‌ریبی ڕووخسار *كونبوونی دیواری ناو لوت ئاگادارییه‌كانی دوای نه‌شته‌رگه‌ری لوت: *خۆتان دوور ڕابگرن له هه‌ندێك چالاكی وه‌كو ڕاكردن و سه‌رجه‌م ئه‌م وه‌رزشانه‌ی پێویستیان به جوڵه‌ی زۆره. *تا ئه‌وكاته‌ی لوتتان باندج كراوه‌و هه‌ڵپێچراوه، ته‌نیا به‌ڕاوێژی پزیشك بڕۆنه گه‌رماو و ناو وانه‌وه. *به‌مه‌به‌ستی خاوێنكردنه‌وه، زه‌خت له لوتان مه‌كه‌ن. *ئه‌و خواردنانه بخۆن كه هه‌ڵگری فیبرن، چونكه مادده‌ی فیبر دژی قه‌بزییه‌و كاتێك ئه‌ڕۆنه ته‌والێت ئیتر زۆر له خۆتان ناكه‌ن و زه‌خت ناخه‌نه‌سه‌ر لوتتان. *به‌هێواشی فڵچه‌ی ددان به‌كاربهێنن تاوه‌كو لێوی سه‌ره‌وه‌تان زۆر نه‌جوڵێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure