1- جه‌سته له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌دانی خێراوه، به‌رامبه‌ر به‌و سه‌رمایه‌ی كه كاتی خۆشتن به ئاوی سارد هه‌ستی پێده‌كات، كاردانه‌وه پیشان ئه‌دات و به‌مشێوه سوڕی خوێن له‌ناو جه‌سته‌دا زیاد ئه‌بێت و ئۆكسجینێكی زۆرتر ئه‌چێت بۆ كۆی ئه‌ندامه‌كان و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ئه‌بێت بۆ دابینكردنی وزه‌ی پێویست بۆ كۆی ڕۆژه‌كه‌تان.
2- "جێسیكا كرانت" پزیشكی پسپۆڕی پێست و موو له بابه‌تێكدا كه له گۆڤاری "هاڤینگتۆن پۆست" بڵاوبۆته‌وه، ده‌ڵێت: خۆشتن به ئاوی سارد یارمه‌تی سه‌لامه‌تی پێست و مووه‌كان ئه‌دات. ئه‌مه بزانن كه ئه‌گه‌رچی ئاوی سارد له كورت ماوه‌دا پێست ڕه‌ق ئه‌كات، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆشاییه‌كانی پێست له‌ناونابات. هه‌روه‌ها ئاوی سارد ئه‌بێته هۆی به‌هێزبوون و گه‌شبوونی مووه‌كانی سه‌ر.
3- به‌وته‌ی د.ژێزۆف مێركولا پسپۆری ته‌ندروستی سروشتی، ئاوی سارد له‌ڕێگه‌ی هاندانی خوێن بۆ له‌خۆگرتنی كۆی ئه‌ندامه ده‌روونییه‌كان، ئه‌بێته هۆی باشتربوونی سوڕی خوێن و ئه‌مه‌ش شێوازێكی كاریگه‌ره بۆ به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و پێست.
4- ئاوی سارد به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ئه‌دات. به‌گوێره‌ی ناوه‌ندی دیابێتی "Joslin" كه سه‌ر به زانكۆی هاروارده، چه‌ورییه قاوه‌ییه‌كان كه دابینكه‌ری گه‌رمای پێویستن بۆ جه‌سته، كاتێك چالاك ئه‌بن كه بكه‌ونه‌به‌ر سه‌رما. ئه‌مه‌ش به‌م مانایه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به ئاوی سارد خۆی بشوات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵێكدا تا 4 كیلۆ كێشی خۆی دابه‌زێنێت.
5- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2009 ئه‌نجامدراوه، پیشانیداوه كه خۆشتن به ئاوی سارد ئازاری پاش وه‌رزشی ماسولكه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. جگه له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، خۆشتن به ئاوی سارد كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی سترێس و هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له خه‌مۆكی. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure