ڕۆنی ده‌نكی هه‌نار سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ ئانتی ئۆكسیدانه‌كان، ڤیتامین C، پونیسیكه‌كان، فلاونۆئیده‌كان. ڕۆنی ده‌نكی هه‌نار زۆر خه‌سته‌و ته‌نیا كه‌ڵك وه‌رگرتن له بڕێكی كه‌می ئه‌م مادده‌یه سووده‌كانی خۆی پیشان ئه‌دات. ڕۆنی ده‌نكی هه‌نار ئه‌توانێت پێش به پیری ناوه‌خت ئه‌گرێت و بۆ له‌ناوبردنی چرچ و لۆچی ده‌موچاو كاریگه‌ری باشی هه‌یه. بۆ چاره‌سه‌ری وه‌رینی موو و كڕیش به‌سووده‌و هه‌روه‌ها بۆ دابه‌زانی كۆلیسترۆل و به‌هێزكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌ش سوودی هه‌یه. بۆ له‌ناوبردنی زیپكه‌كان سوودی هه‌یه: 1- به‌كارهێنانی ڕۆنی ده‌نكی هه‌نار، له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی ئانتی باكتریال و ئانتی ئۆكسیدان، یارمه‌تی له‌ناوچوونی زیپكه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی پێست ئه‌دات. 2- سیستمی به‌رگری جه‌سته به‌هێزده‌كات/ ڕۆنی ده‌نكی هه‌نار سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی ڤیتامین Cه‌و هه‌ر به‌م هۆكاره‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری جه‌سته. 3- بۆ سه‌لامه‌تی دڵ به‌سووده/ ڕۆنی ده‌نكی هه‌نار له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ئه‌سیده چه‌وره یه‌ك بازنه‌یی و چه‌ند بازنه‌ییه تێرنه‌كراوه‌كانه، یارمه‌تیده‌ره بۆ سه‌لامه‌تی دڵ. ئه‌م مادده‌یه كۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) دائه‌به‌زێنێت و كۆلیسترۆڵی باش (HDL) به‌رزئه‌كاته‌وه‌و له سوڕی خوێن و دابه‌زینی په‌ستانی خوێندا كاریگه‌ری هه‌یه كه ئه‌مانه ئه‌گه‌ری گیرانی ده‌ماره‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌مئه‌كه‌نه‌وه. 4- بۆ كۆنترۆڵكردنی شه‌كره‌ی خوێن باشه/ به‌وته‌ی لێكۆڵه‌ره‌كان، ڕۆنی ده‌نكی هه‌نار له به‌رامبه‌ر ئه‌نسۆلیندا خۆڕاگره‌و ئه‌توانێ به‌سوود بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه. 5- له‌ناوبردنی كڕێش/ گه‌ر به برێكی كه‌م له‌م ڕۆنه پێستی سه‌رتان ماساج بكه‌ن، جگه له به‌هێزبوونی مووه‌كانتان، به‌باشی كڕێشی سه‌رتان له‌ناوئه‌بات، چونكه پێستی سه‌رتان خاوئه‌كاته‌وه‌و وائه‌كات باشتر خوێنی بۆ بچێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure