كاتی پێری گۆرانبێژو ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، له پله‌ی یه‌كه‌می لیستی ساڵانه‌ی گۆڤاری فۆربسدایه بۆ زۆرترین داهاتی ساڵانه‌ی خانمه گۆرانیبێژه‌كان بۆ ساڵی 2018. له لیسته‌كه‌دا كاتی پێری پله‌ی یه‌كه‌م 83 ملیۆن دۆلار داهاتی ساڵی 2018ی بووه، هه‌روه‌ها گۆرانیبێژ تایلۆر سه‌ویفت پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا به‌بڕی 80 ملیۆن دۆلار هه‌رچه‌ند له ساڵی 2016 تایلۆر سویفت له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م لیسته‌دا بوو كه بڕی داهاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و ساڵه 170 ملیۆن دۆلار بوو. هه‌روه‌ها براوه‌ی ئه‌و نازناوه بۆ ساڵی 2017 كه ئه‌ویش بیۆنسێیه ئه‌مساڵ به‌بڕی 60 ملیۆن دۆلار پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێناوه، هه‌رچه‌نده له‌مساڵدا هیچ چالاكییه‌كی وای نه‌بووه به‌هۆی ته‌رخانكردنی كات بۆ به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی. هونه‌رمه‌ند پینك پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا به‌بڕی 52 ملیۆن دۆلار له‌پاش هونه‌رمه‌ند له‌یدی گاگا دێت كه بڕی 50 ملیۆن دۆلاری له داهاتی ئاهه‌نگه‌كانی ده‌ستكه‌وتووه. هه‌روه‌ها ئه‌كته‌رو گۆرانیبێژ جێنیفه‌ر لۆپیز له داهاتی ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌مساڵی بڕی 47 ملیۆن دۆلار داهاته‌كه‌ی بووه، له كۆتاییدا ریهانا به‌بڕی 37.5 ملیۆن دۆلار پله‌ی حه‌وته‌می به‌ده‌ستهێناوه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure