پزیشكێكی به‌ریتانی به‌رێگه‌يه‌كی زۆر ساده كۆتایی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌هێنێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه خواردنی میوه دوای نانخواردن زیانی هه‌یه. خواردنی میوه به گه‌ده‌ی خاڵی ستیفن ماك پزیشكێكه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كات، به‌هۆی شێوازێكی به‌كارنه‌هاتوه‌وه‌و رزگاركردنی چه‌نده‌ها نه‌خۆش. پێشتر تیشكی به‌كارده‌هێنا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت: بڕوام به چاره‌سه‌ری سروشتی هه‌یه له لاشه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی. به‌پێی وته‌ی ئه‌و پزیشكه، چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌توانێت 80% نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ربكات. پێویسته توشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بزانن كه ده‌ستیان گه‌شتووه به‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌ڕێگه‌ی خواردنی میوه به شێوازێكی دروست. خواردنی میوه ئێمه واده‌زانین خواردنی میوه واته میوه بكڕین و پارچه‌پارچه‌ی بكه‌ین و بیخۆین، ئه‌مه وانییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێمه گومانی پێده‌به‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین كه‌ی و چۆن میوه ده‌خۆین! رێگه‌ی دروست كامه‌یه بۆ خواردنی میوه؟ نه‌خواردنی میوه پاش نانخواردن، به‌ڵكو پێویسته به گه‌ده‌یه‌كی خاڵی میوه بخورێت. ئه‌گه‌ر تۆ به گه‌ده‌یه‌كی خاڵی میوه بخۆیت، ئه‌مه هۆكارێكی زۆر سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ركردنی مادده ژه‌هراوییه‌كانی ناو له‌ش و به‌خشینی وزه‌یه‌كی زۆر به له‌ش بۆ دابه‌زاندنی كێش و كۆمه‌ڵێك چالاكی تر بۆ ژیان. میوه گرنگترین جۆری خواردنه بابڵێن تۆ دوو پارچه نانت خواردووه‌و دواتر پارچه‌یه‌ك میوه‌ت خواردووه، پارچه میوه‌كه ئاماده‌یه یه‌كسه‌ر له گه‌ده‌وه بچێت بۆ ریخۆڵه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕێی لێده‌گرێت ئه‌و پارچه نانه‌یه كه خواردوته پێش میوه‌كه. له‌مكاتانه‌دا كه ژه‌مێك نان ده‌خۆیت و دواتر میوه ده‌خۆیت، ده‌بێته هۆی گه‌نینی خواردنه‌كه‌و دواتر دروستبوونی ترشه‌ڵۆك، بۆیه ده‌بێت میوه پێش نان بخورێت به گه‌ده‌ی خاڵی، یان پێش ژه‌مه‌كانی نانخواردن. هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌ڵێن، كاتێك كاڵه‌ك ده‌خۆین قڕقێنه لێده‌ده‌ین، یان كاتێك كاڵه‌ك ده‌خۆین گه‌ده‌م هه‌ڵده‌ئاوسێ، یان كاتێك مۆز ده‌خۆین هه‌ستده‌كه‌ین پێویستمان به ته‌والێته. له‌راستیدا هیچ یه‌ك له‌م حاڵه‌تانه دروستنابێت گه‌ر به گه‌ده‌ی خاڵی میوه بخۆیت، چونكه میوه‌كه تێكه‌ڵاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه‌داو توشی گه‌نین و دروستبوونی غازات ده‌بێت، دواتر هه‌ست به هه‌ڵاوسانی گه‌ده ده‌كه‌ی، پیربوونی مووی سه‌ر، قژ ڕووتانه‌وه، توڕه‌بوون، خاڵی ڕه‌شی ده‌وروبه‌ری چاو، هه‌موو ئه‌مانه ڕووناده‌ن گه‌ربێتو میوه له‌سه‌ر گه‌ده‌ى خاڵی بخۆی. به‌ڵێ هه‌ندێك له میوه ترشه‌كان وه‌ك: پرته‌قاڵ و لیمۆ ئه‌مانه ترشن، چونكه هه‌موو خواردنه‌كان له‌ناو له‌شماندا كارلێك ده‌كات وه‌ك كوڵاوی لێدێت، هه‌روه‌ك د.هربرت شیلتون ده‌ڵێت كه كۆمه‌ڵێك به‌دواداچوونی له‌وباره‌وه كردووه. ئه‌گه‌ر تۆ بتوانیت به‌وشێوه دروسته میوه بخۆیت، ئه‌وه تۆ نهێنی جوانیت ده‌ستده‌كه‌وێت، ته‌مه‌نی درێژ، ته‌ندروستی و توانا‌و به‌خته‌وه‌ری، كێشێكی سروشتی بۆ له‌شت. هه‌ركاتێك ویستت گیراوه‌ی میوه بخۆیت، ئه‌وه گیراوه‌ی میوه‌ی نوێ بخۆ ته‌نها، نه‌ك ئه‌وه‌ی له پاكه‌ت یان له شوشه‌دا هه‌یه. گیراوه‌یه‌كی میوه مه‌خۆ گه‌رمكرابێته‌وه میوه كوڵێنراوه‌كان مه‌خۆ، چونكه تۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێكهاته‌ی خۆراكی دروستی لێوه‌رناگریت، تاموچێژی خۆی به‌هۆی كوڵانه‌كه‌وه له‌ده‌ستده‌دات، كوڵانه‌كه هه‌م ڤیتامینه‌كان ده‌فه‌وتێنێت و هه‌م خواردنی میوه خۆی به‌ته‌واوی چاكتره له گیراوه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت گیراوه‌ی میوه‌ی بخۆیت، ڕێگه‌بده با لیكی ده‌مت تێكه‌ڵ به گیراوه‌كه ببێت پێش قوتدانی، ده‌توانیت بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ میوه بخۆیت بۆ پاككردنه‌وه‌و ده‌ركردنی مادده ژه‌هراویه‌كانی له‌شت. ته‌نها خواردنی میوه‌و گیراوه‌ی میوه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، هاوه‌ڵه‌كانت توشی سه‌رسوڕمان ده‌بن كاتێك ده‌تبینن و سه‌رسوڕمانی خۆیانت بۆ ده‌رده‌بڕن. میوه‌ی كێوی بچوكه به‌ڵام به‌هێزه. ئه‌م میوه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆرچاكه بۆ پۆتاسیۆم و مه‌گنسيۆم و ڤیتامین e له‌گه‌ڵ ئه‌لیاف. رێژه‌ی ڤیتامین c تێیدا دوو هێنده‌ی پرته‌قاڵه. سێ‌و خواردنی سێ‌و رۆژانه بێنیازت ده‌كات له پزیشك؟ به‌ڵێ... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سێ‌و ڕێژه‌یه‌كی كه‌می له ڤیتامین c تێدایه، به‌ڵام مادده‌ی دژه‌كارلێكی تێدایه كه ده‌بێته هۆی چالاكبوونی ڤیتامین c كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، یان توشبوون به نۆبه‌ی دڵ. فراوله میوه‌ی پارێزگاری و پاراستنه.. فراوله پێكدێت له به‌رزترین ڕێژه‌ی دژه‌ترشاندن، له‌ش ده‌پارێزێت له هۆكاره‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌و له داخرانی مولوله خوێنه‌كان. پرته‌قاڵ شیرین‌ترین ده‌رمان.. ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 2-4 پرته‌قاڵ بخۆیت، ئه‌مه یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رزترین پله‌ی ته‌ندروستی له‌ش و رێگرتن له ئاسه‌واره‌كانی سه‌رمابوون، ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵ داده‌به‌زێنێت و به‌ردی گورچیله ده‌توێنێته‌وه‌وه ڕێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه. كاڵه‌ك چاكترین میوه‌یه‌ك بۆ له‌ناوبردنی تونییه‌تی 92%ی پێكدێت له ئاو و به‌شێكی باشی مادده‌ی (جلوتاپیون) تێدایه كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و كۆمه‌ڵێك كانزای خۆراكی تر هه‌یه له كاڵه‌كدا له‌وانه پێكدێت له پۆتاسێۆم و ڤیتامین c. خواردنی ئاوی سارد خواردنی ئاوی سارد یان یه‌كسه‌ر دوای نانخواردن یه‌كسانه به‌توشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. ئایا تۆ ئه‌مه به‌ڕاست ده‌زانی؟ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن ئاوی سارد یان خواردنه‌وه‌ی سارد بخۆن، ئه‌م وته‌یه گونجاوه له‌گه‌ڵتان، ئه‌كرێت خۆشبێت خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاوی سارد یان خواردنه‌وه‌یه‌كی سارد، دوای ژه‌مێكی نانخواردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئاوی سارد یان خواردنه‌وه‌ی سارد ده‌بێته هۆی ره‌قبوونی ماده زه‌یتییه‌كان و ده‌بێته هۆی خاوكردنه‌وه‌ی كرداری هه‌رسكردن، دواتر ده‌بێته چه‌وری و ده‌گۆڕرێت بۆ شێرپه‌نجه، چاكتروایه دوای ژه‌مه خواردنه‌كان شۆربایه‌كی گه‌رم یان ئاوێكی شيله‌تێن بخورێت و وازبهێنن با هه‌موومان هۆشدارو ئاگاداربین. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure