تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی نیكۆلۆدیۆن هه‌واڵی كۆچی دوایی ستيڤن هێلنبێرگی داهێنه‌ری فیلم كارتۆنی سپۆنج بۆب سكویه‌رپانتسی له ته‌مه‌نی 57 ساڵان راگه‌یاند. له به‌یاننامه‌یه‌كدا تۆڕی نیكۆلۆدیۆن بڵاویكرده‌وه كه هه‌ست به دڵته‌نگییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ستیڤن هێلنبێرگ دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، كه دۆستێكی خۆشه‌ویست و هاوبه‌شێكی داهێنه‌ر بوو بۆ هه‌مووان له نیكۆلۆدیۆن، دڵمان له‌گه‌ڵ خانه‌وه‌داكه‌یدایه. هێلنبێرگ له ساڵی 2017 ئاشكرایكرد كه تۆشی نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی ده‌مار بووه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure