سیانزه‌یه‌مین پێشانگای سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی هات و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگاكه‌ش ده‌ڵێت: چه‌ندین كۆمپانیای ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و ئاسیایی به‌شداریان كردووه‌و چه‌ندین گرێبه‌ستیش ئه‌نجامدراوه. كه‌مال حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری به‌شداری كۆمپانیاكان و گرێبسته‌كانی ئاشكراكرد‌و وتی: خۆشبه‌ختانه پێشانگاكه زۆرباش به‌ڕێوه‌چوو، وه‌كو ئامار ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستمانه‌یه ئه‌وه‌یه كه نزیكه‌ی 180 كۆمپانیای بیانی و ده‌ره‌كی و ناوخۆیی به‌شداریان له پێشانگاكه‌دا كردووه. سه‌باره‌ت به به‌شداری كۆمپانیاكانى وڵاتی بیانی كه‌مال حه‌مه عه‌لی وتی: ئێران به 30 كۆمپانیا به‌شداری كردووه، توركیا 12 كۆمپانیا، میسر 16، پاكستان 8، هند 4، ئه‌ڵمانیا 3، ئه‌مریكا یه‌ك كۆمپانیا، ئوردن 2، سوریا 4، سعودیه یه‌ك كۆمپانیا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كۆمپانیای پیشه‌سازی عیراقی به 12 كۆمپانیا به‌شداریان كردووه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 25 ڕێكخراو كه كاری ده‌ستی ده‌كه‌ن به‌شدارن له پێشانگاكه‌دا كردووه. سه‌باره‌ت به به‌ستنی گرێبه‌ستیش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیا ئێرانیه‌كان 12 گرێبه‌ستیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها ئه‌وانی تریش كه گرێبه‌ستیان نه‌كردووه، ده‌گه‌ڕێن به‌دوای بریكاردا. له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا هۆشداری پێداون مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئێرانه‌ییه‌كاندا نه‌كه‌ن كه‌مال حه‌مه عه‌لی وتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ره‌سمی هۆشدارییه‌كی له‌وجۆره‌مان پێنه‌دراوه، وه‌ك ده‌بینن كۆمپانیا ئێرانییه‌كان به‌چڕی به‌شداریان كردووه‌و ده‌روازه سنوورییه‌كانیش كراوه‌ن. له وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به به‌راورد به پێشانگاكانی ساڵانی ڕابردوو، به‌شداری كۆمپانیا بیانییه‌كان زیادیكردووه یان كه‌میكردووه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی: وه‌كو به‌راوردێكی بكه‌ین له ساڵانی ڕابردوودا كۆمپانیا ئێرانی و توركییه‌كان به‌شداریه‌كی چالاكیان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ئه‌و دوو وڵاته‌وه ئه‌مساڵ به‌شداریان كه‌مه، به‌ڵام وه‌كو گشتی به‌شداری زۆرباشه. خاك - فۆتۆ/ گۆران قادر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure