گروپێك له لێكۆڵه‌ران له‌ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 38 ساڵان تێیدا به‌شداربوون، تێگه‌یشتن كه ته‌ندروستی به‌شێك له ئه‌وان به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی كه‌سانی ته‌مه‌ن 20 ساڵان و ته‌ندروستی به‌شه‌كه‌ی تر له باشترین حاڵه‌تدا هه‌مان ته‌ندروستی بوو كه گونجاوی ته‌مه‌نی خۆیان بوو. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت كه جێنێتیك ته‌نیا 20% كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیربوونی ئێمه هه‌یه‌و پشكی زۆرتری ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوه‌ی ژیان و خواردن. لێره‌دا چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك باسده‌كه‌ین كه كاریگه‌ری ئه‌رێنییان هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وتی پیری و ئه‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن تا ته‌مه‌نێكی زۆرتر به گه‌نجێتی بژین و دره‌نگتر پیربین. 1- سه‌رپه‌رشتی دڵه‌ڕاوكێكانی خۆتان بكه‌ن پرۆسه‌ی پیربوون له‌ئه‌ستۆی تێلۆمێره‌كانه (به‌شی كۆتایی كرۆمۆزۆمه‌كان) و هه‌رچی كورتتر بنه‌وه، ئێمه خێراتر پیرئه‌بین. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌زانین كه دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام ئه‌بێته هۆی كورتبوونه‌وه‌ی تێلۆمێره‌كان، كه‌وایه كۆنترۆڵ و سه‌رپه‌رشتی دڵه‌ڕاوكێ ڕۆڵێكی به‌رچاوی ئه‌بێت له ده‌رنگتر پیربوونی ئێمه‌دا. 2- له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه‌وا خۆشتان ئه‌وین به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌و كه‌سانه له شوێنێك ئه‌ژین كه هه‌ست به پارێزراو بوون و ئارامی ئه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ كه‌سانێك هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كه‌ن كه خۆشیان ئه‌وێن، خاوه‌نی تێلۆمێری درێژترن. كه‌وایه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه هه‌ستی خۆشتان پێئه‌به‌خشن. 3- كه‌متر بخۆن و زۆرتر بژین خواردنی خۆراكی كه‌مترو سنورداركردنی كالۆری ئه‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مێتابولیزم و یارمه‌تیده‌ر ئه‌بێت بۆ گه‌نجی و دره‌نگتر پیربوون. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا لێكۆڵه‌ران بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ چاوه‌دێری دوو ده‌سته‌ی مه‌یمونیان كرد. ئه‌وان به‌م ئاكامه گه‌یشتن كه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه كالۆری كه‌متری وه‌رگرتووه، ته‌ندروستیشیان باشتره‌و ته‌مه‌نیشیان درێژتر ئه‌بێت. 4- وه‌رزش به مێشكتان بكه‌ن: كتێب بخوێننه‌وه، زمانێكی نوێ فێربن و ئه‌و یارییانه ئه‌نجامبده‌ن كه پێویستیان به چالاكی مێشكه چونكه لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان پیشنیانداوه كه ئه‌م كارانه ئه‌بنه هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی نۆرۆنه‌كانی ناو مێشك و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌نج مانه‌وه. 5- نزیك به 15 خوله‌ك خۆتان بخه‌نه‌به‌ر خۆر پێویسته ڕۆژانه 15 خوله‌ك و له‌وكاتانه‌دا كه خۆر زۆر به‌تیشك نییه، خۆمان بده‌ینه‌به‌ر خۆر‌و به‌مجۆره ڤیتامین Dی پێویستی جه‌سته‌مان دابینبكه‌ن. له‌یادتان بێ گه‌ر له ڤیتامینDدا نوقسان بین، جه‌سته‌مان ئه‌و كالسیۆمانه وه‌رناگرێت كه ئه‌یخۆین. 6- زۆرتر سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕین بكه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه سه‌ماكردن (هه‌ڵپه‌ڕین) یه‌كێك له كاریگه‌رترین وه‌رزشه‌كانه كه ئه‌توانێ ڕه‌وتی پیربوون هه‌ڵگه‌ڕێنێته‌وه. سه‌ماكردن و به‌تایبه‌ت سه‌مایه‌ك كه جوڵه‌كانی به‌رده‌وام بگۆڕدرێت، چالاكی به‌شی هیپۆتالاموسی مێشك زیادئه‌كات و خێرایی ڕه‌وتی پیری كه‌مئه‌كاته‌وه. 7- خێراتر بخه‌ون به‌وته‌ی كارناسان باشترین كاتی خه‌و، خه‌وی نێوان كاتژمێر 11 بۆ 3ی شه‌وه‌و پێویسته هه‌موو شه‌وێك 7 بۆ 8 كاتژمێر بخه‌ون. كه‌مخه‌وی نه ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌روونی ئێمه به‌ڵكو له‌سه‌ر ڕواڵه‌تی ئێمه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure