2/12/2018 09:52 AM

مه‌راسیمێك بۆ كتێبنامه‌ی جه‌لال ڕێكده‌خرێت

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانیدا، ساڵۆنی كوردستانی نوێ مه‌راسیمێك بۆ ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبنامه‌ی " جه‌لال" سازده‌كات.

سه‌عات 10:30ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 4-12-2018 له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ مه‌راسیمی ناساندن و دابه‌شكردنی دووتوێی "جه‌لال" كه‌ كتێبنامه‌یه‌كی كوردستانی نوێیه‌ بۆ دنیابینی ڕووناكبیرانی عه‌ره‌ب ده‌رهه‌ق به‌ مام جه‌لال به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس ئاریان محه‌مه‌دو هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن ئاماده‌كراوه‌و كوردستانی نوێ-ش چاپی كردووه‌.

دووتوێی (جەلال)، دۆسیەیەكی كوردستانی نوێیە، تۆماركردنی شەهادەی رەوانی دیموكراتخوازو نەتەوەیی‌و پێشكەوتووخوازانی عیراق‌ و عەرەبە كە لە قۆناغ‌و وێستگەی جیاجیا سەرۆك مام جەلالیان ناسیووەو ئەم شەهادەیان لەرێگەی گفتوگۆو وتارەوە پێشكەشی رۆژنامەی كوردستانی نوێ كردووەو لە دووتوێی (84) لاپەڕە وەك ئاماژە بۆ (84) ساڵ تەمەنی بە بڕشتی مام جەلال بڵاودەكرێتەوە.

ئەو دووتوێیە، خەسڵەتەكانی خۆشخوانی، لێبوردەیی، ژیری‌و بیرتیژی مام جەلال‌و ئەزموونە دەوڵەمەندەكەی لە پرۆسەی بەرێوەبردنی پرۆسەی سیاسیی عیراق لەگەڵ رووناكبیران‌و نووسەرانی عیراقی‌و عەرەبی شەنوكەو دەكات‌و لەسەر ئەو وێستگانە دەوەستێت كە مام جەلال وەك سەمامی ئەمانی عیراق‌و پرۆسە سیاسیەكەی خۆی بەرجەستە دەكرد، هەروەك لەسەر رۆڵی ئەندازیارانەی مام  دەوەستێت لە قوڵكردنەوەی پەیوەندییە لەمێژینەكانی نێوان كورد‌و عەرەب‌و پێویستی سەرلەنوێ بوژانەوەی دیالۆگی كوردی ـ عەرەبی.


خاك




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved