نیشانه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌دایكبوونی منداڵ 1- دڕانی كیسه‌ی ئامنیۆتیك: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌نها 8%ی خانمان ئه‌م بابه‌ته ئه‌زموون ئه‌كه‌ن. دڕانی ئه‌م كیسه پڕ له‌ئاوه زۆر جێی مه‌ترسی نییه‌و ته‌نها دایكه‌كه بڕێك ئاو دائه‌نێت كه ئاوێكی ڕوون و بێ بۆنه. 80%ی دایكان 12 كاتژمێرپاش دڕانی كیسه‌ی ئامنیۆتیك منداڵه‌كه‌یان دێته دنیا. 2- هه‌ست به گیرانی ماسولكه‌كانی منداڵدان: گیرانی ماسولكه‌كانی منداڵدان یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هێماكانی نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی له‌دایكبوونی منداڵ. به‌ڵام زۆربه‌ی دایكان ئه‌م گیرانه له گیرانه ئاساییه‌كانی ماسولكه‌كانی منداڵدان جیاناكه‌نه‌وه. یه‌كێك له جیاوازییه‌كانی ئه‌مجۆره گیرانه ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌م، زۆر توندترن و دووهه‌م له ڕێسایه‌كی كاتی په‌یڕه‌وی ئه‌كه‌ن. بۆ وێنه گیرانێكی 8 خوله‌كی، پاشان گیرانێكی 5 خوله‌كی و له‌ئاكامدا گیرانێكی 3 خوله‌كی. واته گیرانه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به درێژاییه‌كی جیاوازه‌وه دووباره ئه‌بنه‌وه. 3- هه‌ست به‌خۆته‌ڕكردن: له‌كاتی دووگیانبووندا، ده‌می منداڵدان به شێوه‌یه‌كی داخراو ئه‌مێنێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كه بۆ پاراستنی كۆرپه‌له‌كه له نه‌خۆشی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی له‌دایكبوونی منداڵ به‌ره‌وكرانه‌وه ئه‌ڕوات و به‌ره‌به‌ره ئه‌و لینجاوه‌ی له‌وێ كۆبۆته‌وه دێت به‌ره‌وده‌ر. به‌ڵام هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ ده‌مكردنه‌وه‌ی منداڵدان، ده‌ماره بچووكه‌كانیش ئه‌پچرێن و به‌م هۆیه ئه‌م لینجاوانه هه‌ندێك سوور ئه‌نوێنن. بینینی ئه‌م لینجاوانه به مانای ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، كۆرپه‌له‌كه دێته دنیا. 4- توشی سكچوون بوون: له به‌ره‌به‌ری له‌دایكبوونی منداڵدا، جه‌سته ده‌ستده‌كات به ڕژاندنی پرۆستاگلاندینه‌كان. ئه‌م ماددانه هاوشێوه‌ی هۆڕمۆنه‌كانن و ئه‌بنه هۆی كرانه‌وه‌ی منداڵدان. به‌ڵام هاوكات ئه‌م ماددانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕیخۆڵه‌كان دائه‌نێن و هه‌ندێكجار ئه‌بنه هۆی سكچوون. 5- پشت ئێشه: زۆربه‌ی خانمه‌كان له‌ماوه‌ی دووگیانبووندا توشی پشت ئێشه ئه‌بن. به‌ڵام گه‌ر ئه‌م ئێشه زۆر توندبێت، ئه‌وه هێمایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه رووخساری كۆرپه‌له‌كه ڕووی له سكی دایكێتی. كه ئه‌م حاڵه‌ته وائه‌كات دایك هه‌ست به ئێشێكی به‌رده‌وام له‌ناو سكیدا بكات. 6- هه‌ست به وزه‌ی زۆر كردن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دووگیانی ئاوێته‌یه له‌گه‌ڵ ماندوویی، به‌ڵام له هه‌فته‌كانی كۆتایی دووگیانی‌دا، زۆربه‌ی خانمان هه‌ست به وزه‌یه‌كی زۆر ئه‌كه‌ن و حه‌زییان له چالاكییه. 7- ته‌نكبوونه‌وه‌ی ده‌می منداڵدان: ده‌می منداڵدان هاوكات له‌گه‌ڵ كرانه‌وه، ناسكیش ئه‌بێته‌وه تاوه‌كو له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌دا ئاسانترو كه‌م ئازارتر بكرێته‌وه. ئه‌م هێمایه له‌ڕێگه‌ی پشكنینی پزشكیه‌وه ئاشكرا ئه‌بێت. 8- پێویستی به میزكردنی زووبه‌زوو: كاتێك سه‌ری كۆرپه‌له‌كه ئه‌كه‌وێته لای ئێسكی ڕانی دایكی، له‌وكاته‌وه ئیتر دایكی هه‌ست به‌وه ئه‌كات كه زۆرتر پێویستی به میزكردنه. له‌ڕاسیتدا له‌و دۆخه‌دا سه‌ری كۆرپه‌له‌كه گوشار ئه‌خاته‌سه‌ر میزه‌ڵدانی دایكی و كاتێك ئه‌مه حاڵه‌ته دێته پێشه‌وه كه كۆرپه‌له‌كه گه‌وره بووبێت و كاتی له‌دایكبوونی نزیكبووبێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure