خواردنی میوه له‌هه‌ر كاتێكدا بێت به‌مه‌رجێك به‌شێوه‌ی ته‌ندروست به‌كاربهێنرێت سوودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام زۆر له‌و هاووڵاتیانه‌ی كێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون شه‌وان له خواردنی میوه دوورده‌كه‌ونه‌وه گوایه خواردنی میوه شه‌وان ده‌بێته هۆی زۆری قه‌ڵه‌وتربوونیان. خواردنی میوه شه‌وان به‌سووده یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: له‌ڕووی زانستییه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه كه خواردنی میوه له شه‌ودا ببێته هۆی قه‌ڵه‌وی به‌مه‌رجێك ئه‌م ڕێنمییانه جێبه‌جێ بكرێت. 1- باشتره سێ سه‌عات پێش نووستن هیچ خۆراكێك نه‌خورێت شه‌وانه، ته‌نها كاتێك نه‌بێت ئه‌و كه‌سه زۆر برسی بێت چونكه نابێت به گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخه‌وێت. 2- بڕی ڕێگه‌پێدراو گرنگه‌و بریتییه له میوه‌یه‌ك به قه‌باره‌ی یه‌ك كوپ یان پڕ به‌ده‌ستی ئه‌و كه‌سه، ئه‌گه‌ر تێری نه‌خوارد پاش یه‌ك سه‌عات ئه‌وه‌نه‌ی تر بخوات بۆ نموونه یه‌ك هه‌رمێ، یه‌ك سێ‌و، یه‌ك هه‌نار. 3- جۆری میوه‌كه‌ش گرنگه، وه‌ك: *میوه مزره‌مه‌نیه‌كان ده‌بنه هۆی زیادبوونی دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌دده له‌و كه‌سانه‌ی دڵه‌كزێ یان كێشه‌ی گه‌دده یان ته‌هیجی كۆڵۆنیان هه‌یه. *خورماو ترێی كشمیشی و ترێ ڕه‌ش كالۆریان زۆر تێدایه. *یه‌ك مۆز نزیكه‌ی دوو بۆ سێ هێنده‌ی یه‌ك سێ‌و یان یه‌ك پڕته‌قاڵ كالۆری تێدایه، هه‌روه‌ها مۆزی ناو كوردستان سووده ته‌ندروستیه‌كانی كه‌مه چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر پێش هاورده‌كردنی و پێگه‌یشتنی لێده‌كرێته‌وه. *باشترین جۆری میوه له شه‌ودا بریتییه له: گێلاس، هه‌نجیر، ئه‌ڤۆگادۆ، مۆز (نیو مۆز)، كێوی، گێزه‌ر، هه‌نار، هه‌ڵوژه، گۆیژ، كاڵه‌ك، شوتی، شلیك، توو، تووتڕك، قه‌یسی. ئه‌گه‌ر میوه نه‌خورێت له شه‌ودا چی بخورێت؟ *چه‌ره‌س وه‌ك یه‌ك پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه یان ده‌نكه كوله‌كه، ناوكه كاڵه‌ك، ناوكه شوتی، 11 ده‌نك بادام یان فستق، كاژۆ. * سه‌وزه: وه‌ك خه‌یار، ترۆزی، كاهوو، كه‌له‌رم، چه‌وه‌نده‌ر، سپێناخ، بڕۆكلی. *یه‌ك قاپ ماستی كه‌م چه‌وری یان یه‌ك په‌رداخ شیری كه‌م چه‌وری (یان بێ چه‌وری) یان شیری سۆیا، به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه دڵه‌كزێ یان كێشه‌ی گه‌دده یان ته‌هیجی كۆڵۆنی نه‌بێت، په‌نیر زۆر خراپه. *گێلاس، هه‌نجیر، ئۆڤۆگادۆ، مۆز (نیو مۆز)، كێوی، گێزه‌ر، هه‌نار، هه‌ڵوژه، گۆیژ، كاڵه‌ك، شوتی، شلیك، تو و تووتڕك، قه‌یسی. *یه‌ك كوپ گه‌نمه‌شامی. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure