ئازاری ئه‌ژنۆ كێشه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌یه كه وه‌رزشه‌وانی پرۆفیشناڵن. هه‌ندێكجار هه‌ندێك ده‌رزی به‌كارده‌هێنرێت بۆ ناو جومگه‌كه بۆ یارمه‌تی زوو چاكبوونه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی ئازاری جومگه. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه، د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕی بێهۆشكاری و ئازار‌و جومگه به سایتی خاكی راگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ربوون و كه‌مكردنه‌ی ئازاری ئه‌ژنۆكان له‌كاتی یاری و وه‌رزشكردندا ئه‌م چاره‌سه‌رانه گونجاون: 1- ده‌رزی كۆرتیزۆن: به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئازاره‌ی له‌كاتی پێكانه‌كه‌دا دروستبووه، له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌كاردێت.. *برینداربوون و دڕانی كركراگه‌ی ئه‌ژنۆ. *له‌كاتی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆ *داخورانی ئه‌ژنۆ *داخورانی كڵاوه‌ی ئه‌ژنۆو هه‌وكرنی ژێی ماسولكه‌كانی ده‌وروبه‌ری. *هه‌وكردنی بورسا له ئه‌ژنۆدا (بورسا: كیسه‌یه‌كی پچوكه ئه‌كه‌وێته نێوان ئێسكه‌كانه‌وه كه مادده‌یه‌كی لینجی تیایه یارمه‌تی ئاسانكردنی جوڵه‌ی ئێسكه‌كان ئه‌دات له‌سه‌ر یه‌ك). 2- ده‌رزی هایلۆرۆنیك ئه‌سید: ئه‌مه‌ش له‌نێو خه‌ڵكدا به ده‌رزی لینجی به‌ناوبانگه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زیادكردنی لینجی ناو جومگه‌كه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی ئێسكه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن زیاتر له‌كاتی داخورانی جومگه‌كه‌دا به‌كاردێت. 3- ده‌رزی پلاسما: (PRP) یه‌كێكه له باشترین ڕێگاكانی چاره‌سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی مادده‌ی له‌شی خۆت به‌كارده‌هێنرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌ویش به وه‌رگرتنی ڕێژه‌یه‌ك له خوێنی خۆت به سێتی تایبه‌ت پاشان جیاكردنه‌وه‌ی پلاسمای خوێنه‌كه كه هۆڕمۆنی گه‌شه‌ی تێدایه به ئامێری تایبه‌ت، ئینجا لێدانی پلاسماكه بۆ ناو جومگه‌كه.. له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌كاردێت: *برینداربوون و دڕانی كركراگه‌ی ئه‌ژنۆ *له‌كاتی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆ *داخورانی ئه‌ژنۆ *داخورانی كڵاوه‌ی ئه‌ژنۆو هه‌وكرنی ژێی ماسولكه‌كانی ده‌وری 4- پرۆلۆپیراپی: بریتییه له لێدانی ده‌رزییه‌كی تایبه‌ت كه مادده‌ی شه‌كری تێدایه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌كرێته ناو جومگه‌كه، ئه‌مه‌ش هه‌وكردنێكی كه‌می كاتی دروستده‌كات كه یارمه‌تی چوونی خوێن بۆ جومگه‌كه زیاد ئه‌كات، به‌مه‌ش یارمه‌تی دروستبوونه‌وه‌ی خانه‌و كركراگه داخوراو برینداره‌كان ئه‌دات، یه‌كێكه له تازه‌ترین ڕێگاكان به‌س له‌وانه‌یه هه‌تا 3 جلسه‌ی پێویست بێت بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واو.. له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌كاردێت: *برینداربوون و دڕانی كركراگه‌ی ئه‌ژنۆ *له‌كاتی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆ *داخورانی ئه‌ژنۆ *داخورانی كڵاوه‌ی ئه‌ژنۆو هه‌وكرنی ژێی ماسولكه‌كانی ده‌وری *له‌و نه‌خۆشانه‌دا به‌كارناهێنرێت كه نه‌خۆشی ڕۆماتیزمیان هه‌یه 5- ستیم سیل (خلایا الجذعیه): ئه‌ویش به وه‌رگرتنی خانه‌ی تایبه‌ت له له‌شی خۆت و دیسانه‌وه لیدانی بۆ ناو جومگه‌كه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ڕێگا تازه‌كان به‌ڵام له كوردستان نیه، چونكه ته‌كنیكی تایبه‌ت و ئامێری تایبه‌تی پێویسته، یارمه‌تی دروستبوونه‌وه‌ی خانه شكاو و برینداره‌كان ئه‌دات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure