1-دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ده‌بێته ھۆی زیاتر سه‌رفكردنی به‌نزین به‌وپێیه‌ی كه‌شوھه‌وای سارد واده‌كات مه‌كینه‌كه كاتێكی زیاتری بوێ بۆ گه‌رمبوون و كاركردن به‌وپه‌ڕی باشییه‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌نزین زیاتر سه‌رفده‌كات. 2- سه‌رما كاریگه‌ری ھه‌یه له‌سه‌ر ھه‌وای تایه‌كان و ده‌بێته ھۆی دابه‌زاندنی ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر روبه‌رووی جوڵه ببێته‌وه له‌سه‌ر رێگاكان، به‌وجۆره پێویستی به سه‌رفكردنی سوته‌مه‌نی زیاتره بۆ جوڵه. 3-باوه له وه‌رزی زستاندا باتری ئۆتۆمبیل لاواز ده‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته به شێوه‌یه‌كی ده‌وری چاكسازی و پشكنینی بۆ بكرێت و ھه‌ندێك به‌ش ھه‌یه كه پێویست نیه دانه‌گیرسێت تا باتریه‌كه تێكنه‌دات. 4- ھه‌ندێك به‌ش ھه‌یه كاریگه‌ری ھه‌یه به سه‌رمای كه‌شوھه‌وا وه‌ك پلاك كه به‌رپرسه له گه‌یاندنی پریسكی یه‌كه‌م بۆ كاركردنی، به‌ڵام له زستاندا پێویستی به توانایه‌كی زیاتره بۆ كاركردن. خاك - ترافیك ئێف ئێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure