له‌چاو پیاوان، له‌ئامێزگرتنی هاوڕێیان بۆ خانمان ئاسانتره، به‌وپێیه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ باوه‌شگرتنی دۆستانیاندا گونجاوترن و ره‌نگه ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بێت بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی California له‌سه‌ر هاوڕێیه‌تی جه‌سته‌یی نێوان پیاوان. لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی به‌دوور له په‌یوه‌ندی سێكسی له‌نێو مشكه نێره‌كاندا ده‌بێته هۆی بۆمببارانێكی كیمیایی له مێشكدا، كه له‌جێی خۆی ده‌بێته هۆی ره‌وتێكی خۆبوژێنه‌ری ته‌ندروست. پیاو له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ته‌ندروستتره دۆستایه‌تی نێوان مشكه نێره‌كان كه لێكۆڵه‌ران ده‌توانن به‌راوردی بكه‌ن به پیاو، رێژه‌یه‌كی زۆر له هۆڕمۆنی به‌ختیاری "ئۆكسی تۆسین" ئازاد ده‌كات كه له‌ناو هیپۆتالامۆسی مێشكدا به‌رهه‌مدێت. رێژه‌ی ئۆكسیتۆسینی خانمان له پیاوان زۆرتره، به‌ڵام پیاوان به دۆستایه‌تیكردنی هاوڕێیانیان رێژه‌یه‌كی زۆرتر له‌و هۆڕمۆنه به‌رهه‌مده‌هێنن كه ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی زیاتر كۆمه‌ڵایه‌تی بوونیشیان. كاتێك پیاو زیاتر كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و كاتێكی زۆرتر له‌گه‌ڵ پیاوانی تر به‌سه‌رده‌بات، هێزێكی به‌رگری زۆرتر دژ به سترس ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و به‌مشێوه‌یه پێكه‌وه‌بوون ته‌ندروستییه‌كی باشتر‌و ته‌مه‌نێكی درێژتری پێده‌به‌خشێت. كاریگه‌ری هاوڕێ بۆ پیاو له چه‌شنی كاریگه‌ری خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی دۆستایه‌تی فیزیكی ته‌نانه‌ت ده‌توانێت كاریگه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ری PTSD – گرژی سترێسی دوای روداو، كه رێژه‌ی ئۆكسیتوسین له ئاستی ئاسایی نزمتر ده‌كاته‌وه. هه‌ر به‌وهۆیه‌ش لێكۆڵه‌ران پێشنیاری تاقیكردنه‌وه‌ی سپره‌ی لوتی ئۆكسیتۆسین ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئۆكسیتۆكینی ناسروشتی و ده‌ستكرد، مه‌یلی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خۆشه‌كان زیادبكات، كه ئه‌مه‌ش خۆی ده‌بێته به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆرتری رێژه‌ی ئۆكسیتۆسین. خاك – س illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure