كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا له‌ناو كیسه‌یه‌كی پڕ له‌ئاودا گه‌شه ئه‌كات. له‌دایكبوونیشی له‌ناو بانیۆیه‌كی پڕ له‌ئاویدا كه شوێنێكه هاوشێوه‌ی منداڵدان و له‌ئاكامدا كۆرپه‌له‌كه ئاسانتر دێته ده‌ره‌وه‌و دایكه‌كه‌ش كه‌متر توشی سترێس ئه‌بێت، شێوازێكی گونجاوه. سووده‌كانی له‌دایكبوونی منداڵ له‌ناو ئاو 1. ئاوی گه‌رم بۆ دایكان هێوركه‌ره‌وه‌یه‌و له قۆناغه‌كانی كۆتایی له‌دایكبوونی كۆرپه‌له‌دا، وزه‌ی دایكه‌كه زۆرتر ئه‌كات. 2. كێشی مرۆڤ له‌ناو ئاودا كه‌مئه‌بێته‌وه‌و به‌مهۆیه‌ش دایك ئاسانتر ئه‌توانێت بجوڵێت. 3. مرۆڤ له‌ناو ئاودا كێشی دائه‌به‌زێت و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی كرانه‌وه‌ی منداڵدان ئه‌دات، هه‌روه‌ها سوڕی خوێن باشتر ئه‌بێت و ئۆكسیجێنی زیاتر ئه‌گاته ماسولكه‌كانی منداڵدان و هه‌روه‌ها كۆرپه‌له‌كه‌ش. 4. په‌ستانی خوێنی ده‌ماری و هه‌روه‌ها هۆڕمۆنه‌كانی سه‌رچاوه‌ی سترێس دائه‌به‌زن و ئه‌ندروفین زیاد ئه‌كات كه ئه‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئێشی دایك. 5. هه‌رچه‌نده دایك له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه هێورتر بێت، له‌ڕووی جه‌سته‌یشه‌وه ئارامتر ئه‌بێت و ته‌ركیزێكی باشتری ئه‌بێت بۆ له‌دایكبوونی منداڵه‌كه. 6. چونكه ئاو به‌شێوه‌یه‌ك دایك دائه‌پۆشێت، ئه‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌رم و ئینجا دڵه‌ڕاوكێ و ترسی دایك. سووده‌كانی بۆ كۆرپه‌له‌كه: 1. بانیۆ شوێنك بۆ منداڵه‌كه فه‌راهه‌م ئه‌كه‌ت هاوشێوه‌ی ناو سكی دایكی. 2. به‌مشێوه‌یه كه‌متر ئه‌كه‌وێته ژێر گوشار‌و ئینجا له‌دایكبوونه‌كه كه‌م مه‌ترسیتر ئه‌بیت. تێبینی: ئه‌بێت گه‌رمای ئاوی ناو بانیۆكه نزیكه‌ی 36 پله بێت و پزیشك چاودێری له‌دایكبوونی منداڵه‌كه بكات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure