حه‌به‌كانی ڕێگری له دووگیانی، به‌پێی جۆری هۆڕمۆنه‌كه‌یان به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌دا دابه‌ش ئه‌كرێن. به‌ڵام هه‌ندێك له حه‌به‌كان هاوكات هه‌ڵگری هه‌ردوو هۆڕمۆنی پرۆژێستین و ئێسترۆژێنن. ئه‌م حه‌بانه به شێوه‌یه‌كی تر‌و به‌پێی دۆز‌و ڕاده‌ی هۆڕمۆنه‌كانیشیان پۆلێنبه‌ندی ئه‌كرێن. حه‌به‌كانی مۆنۆفاز، هه‌موویان دۆزێكی یه‌كسانیان هه‌یه‌و حه‌به‌كانی مۆڵتیفاز، ڕاده‌ی هۆڕمۆنه‌كانیان جیاوازه. مووه‌كان بۆ گه‌شه‌ی خۆیان سووڕێكی دیاریكراویان هه‌یه. قۆناغی "ئاناژن" ئه‌م قۆناغه‌یه كه چالاكی و گه‌شه‌ی مووه‌كان زۆرتره. له‌م قۆناغه‌دا مووه‌كان له فولیكوله‌كانه‌وه ئه‌ڕوێن و ماوه‌ی دوو بۆ حه‌وت ساڵ ئه‌خایه‌نێت. "كاتاژێن" قۆناغێكه كه گه‌شه‌ی موو ئه‌وه‌ستێت كه 10 بۆ 20 ڕۆژ ئه‌خایه‌نێت. قۆناغی "تلۆژێن" قۆناغی پشووه‌و موو له گه‌شه‌كردن ئه‌كه‌وێت و ڕۆژانه 25 بۆ 100 دانه‌ی لێ هه‌ڵئه‌وه‌رێت و ئه‌م وه‌رینه ئه‌كرێت بۆ ماوه‌ی 100 رۆژ به‌رده‌وامبێت. حه‌به‌كانی ڕێگری وائه‌كه‌ن مووه‌كان له قۆناغی گه‌شه‌وه یه‌كسه‌ر بگه‌نه قۆناغی وه‌ستان و پشوو و به‌مشێوه‌یه ڕه‌وتێك دێته ئاراوه به‌ناوی "تێلۆژێن ئێفلوویم" كه مووه‌كان به خێرایی هه‌ڵئه‌وه‌رێن. گه‌ر له بنه‌ماڵه‌ی ئێوه‌دا وه‌رینی موو بابه‌تێكی میراتی بێت، خواردنی ئه‌م حه‌بانه وه‌رینی مووه‌كانتان خێراتر ئه‌كه‌ن. ئه‌بێ چۆن ڕوبه‌ڕووی وه‌رینی قژ ببینه‌وه؟ له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌و وه‌رینه‌ی په‌یوه‌ندی به خواردنی حه‌به‌كانی ڕێگرییه‌وه هه‌یه، درێژخایه‌ن نابێت و چه‌ند مانگێك پاش ده‌ستهه‌ڵگرتن له خواردنی حه‌به‌كان یان خوگرتنی جه‌سته به‌م دۆزی حه‌به‌كان، وه‌رینی قژیش كۆتایی دێت. به‌ڵام گه‌ر وه‌رینی مووه‌كان كۆتایی نه‌هات و شوێنه‌كه‌ی ڕووتاوه، ئه‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و له هه‌ندێك ده‌رمانی وه‌كو "ماینۆكسیدیل" كه‌ڵك وه‌ربگرن. ماینۆكسیدیل تاكه ده‌رمانه كه رێكخراوی خواردن و ده‌رمان وه‌كو مادده‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ گه‌شه‌ی قژی خانمه‌كان قبوڵی كردووه. ئه‌م مادده‌یه وائه‌كات كه فولیكوله‌كانی موو خێراتر بڕۆنه ناو قۆناغی گه‌شه‌كردنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت چه‌ند مانگێك ئه‌خایه‌نێت تاوه‌كو كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی ده‌رئه‌كه‌وێت. كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی خواردنی حه‌بی ڕێگری له دووگیان بوون: 1. هه‌ست به ئازاركردن له‌ناو مه‌مك 2. سه‌رئێشه 3. هه‌ستیاربوونه‌وه‌ی مه‌مك 4. هێڵینجدان 5. بینینی په‌ڵه‌ی خوێن، جگه له‌كاتی سووڕی مانگانه 6. سووڕی مانگانه‌ی ناڕێك 7. دابه‌زین یان به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure