بیۆنسێ و كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ی جیهانی تر له باشووری ئه‌فریقا یه‌كده‌گرنه‌وه‌و پێكه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن له ئاهه‌نگێكی موزیكی خێرخوازی، وه‌ك رێزلێنانێك بۆ نێلسۆن ماندێلا به‌بۆنه‌ی یادی سه‌د ساڵه‌ی له‌دایكبونیه‌وه. فارێل ویلیامز و تریڤۆر نۆواه و ئۆپرا وێنفری له‌نێوان ئاماده‌بووانی فێستیڤاڵی "هاونیشتمانی جیهانی: ماندێلا 100"دا ده‌بن له یاریگای ئیف ئێن بی فی له جۆهانسبرگ، هه‌روه‌ها نمایشكاری جلوبه‌رگی جیهانی نایۆمی كامبڵ و گۆرانیبێژ بۆب گیلدۆڤ و رێكخه‌ری ئاهه‌نگه‌كان "لایف ئێد" به‌ناوی ئه‌فریقاوه ئاماده ده‌بن. كۆمه‌ڵه‌ی فێستیڤاڵی "هاونیشتمانی جیهانی" ههڵمهتێكه بۆ دانانی سنورێك بۆ هه‌ژاری و چه‌ندین كه‌یسی مرۆڤایه‌تی تر، چه‌ندین كه‌سی ئاسایی بلیتی ئاماده‌بوونیان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بردۆته‌وه له‌ڕێگه‌ی كاری خێرخوازی و ئیمزاكردنی داواكاری. جگه‌له‌وه‌ش رۆژی شه‌ممه یه‌كێك له كرێكارانی ئاماده‌كردنی ئاهه‌نگه‌كه به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له یاریگاكه گیانیله‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ساڵی 2013 سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌هه‌مان یاریگا كۆبوونه‌وه بۆ یادكردنه‌وه‌ی مردنی ماندێلا سه‌رۆكی شۆڕشی دژ به ده‌مارگیری و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌ش پێست له باشوری ئه‌فریقا. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure