پزیشكانی زانكۆی تۆرنتۆ و په‌یمانگه‌ی كریمبێڵ له كه‌نه‌دا رایده‌گه‌یه‌نن، قاوه مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر و نه‌خۆشی پاركینسۆن كه‌مده‌كاته‌وه. پزیشكه كه‌نه‌دییه‌كان له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا، له كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌ماره‌خانه‌كانی مێشك كۆڵیوه‌ته‌وه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی سێ كوپ قاوه مه‌ترسی چه‌ندین نه‌خۆشی په‌یوه‌ست به كۆئه‌ندامی ده‌مار كه‌مده‌كاته‌وه. د.دۆناڵد وێیڤه‌ر پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مارو یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: له توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر ده‌ركه‌وتبوو كه قاوه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته به‌گشتی و مێشك به‌تایبه‌تی گرنگه، به‌ڵام له‌م توێژینه‌وه‌یه هۆكاری ئه‌م سووده‌ی قاوه‌یان خستۆته‌ڕوو. پزیشكانی په‌یمانگه‌ی كرێمبیل و زانكۆی تۆرنتۆ، له توێژینه‌وه‌كه‌دا له پێكهاته‌كانی نێو قاوه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه، د.دۆناڵد وێیڤه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه روونیده‌كاته‌وه، قاوه به مادده‌ی (فێنی لیندالێس) ده‌وڵه‌مه‌نده، كه ئه‌م مادده‌یه دژی نیشتنی پرۆتینی (بێتا ئه‌میلۆیده)، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به ئه‌لزهایمه‌رو نه‌خۆشی پاركینسۆن كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌رچه‌نده زۆر توێژینه‌وه‌ی تر له‌سه‌ر سووده‌كانی قاوه ئه‌نجامدراون، له‌وانه‌ش قاوه، ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر، دڵ و لووله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام پسپۆڕانی خۆراك رێنمایی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی قاوه به گه‌ده‌ی به‌تاڵ نه‌خورێته‌وه، وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن باشترین كاتی خواردنه‌وه‌ی قاوه دوای نانی به‌یانییه. خاك - سیڤا ئازاد س: عه‌ره‌بی 21
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure