داڕمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌توركیادا نامیلكه‌یه‌كه، له‌لایه‌ن ده‌زگای (نسمات) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شارستانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (زه‌مه‌ن)ی توركییه‌وه ئاماده‌كراوه، له‌م نامیلكه‌یه‌دا ئاماژه به‌هه‌موو ئه‌و كاره پێشێلكارییانه كراوه، كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌بواری دادوه‌ری، سه‌روه‌ری یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان ئه‌نجامی داوه. نامیلكه‌كه زیاتر ئاماژه به‌پێشێلكارییه یاساییه‌كانی دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا ده‌كات، كه له 15ی ته‌موزی 2016 ئه‌نجامدرا‌و هیچ ئاكامێكی لێنه‌كه‌وته‌وه، دوای ئه‌و كوده‌تایه ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا ده‌ستیان به‌ده‌ركردن‌و ده‌ستگیركردنی دادوه‌ر‌و فه‌رمانبه‌ر‌و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد، كه زۆرینه‌یان هیچ به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانیان له‌و كوده‌تایه‌دا نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها به‌ناوهاتنیان له‌لیستێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا تۆمه‌تباركرابوون، كه تێیدا باسله‌وه‌كرابوو ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه لایه‌نگری حكومه‌ت‌و پارتی ده‌سه‌ڵاتدارنین. حكومه‌ت‌و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ر به‌ئه‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو ده‌ستیان خسته ناو كاروباری دادگاكان‌و یاساكانیان جێبه‌جێنه‌ده‌كردو ئه‌و یاسایانه‌شیان گۆڕی، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نه‌بوون، له‌بری ئه‌و یاسایانه مه‌رسومی باری نائاسایی ده‌ركرا، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسا له‌باری نائاساییدا ده‌ربكرێن، كه سته‌مێكی زۆری تێدابوو، به‌جۆرێك دادوه‌ر‌و داواكارانی گشتی‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران به‌كۆمه‌ڵ سزادران. (داڕمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌توركیادا) ئاماژه به‌سه‌رجه‌م یاساكانی توركیا‌و بواری دادوه‌ری ئه‌م وڵاته ناكات، به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه به‌پێشێلكارییه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، ئه‌م نامیلكه‌یه وێنه‌یه‌كی گشتی بواری دادوه‌ری توركیا نیشان نادات، به‌ڵكو گۆشه‌یه‌كی دیمه‌نه‌كه پیشانده‌دات، كه پێشێلكارییه‌كانی بواری دادوه‌ریی توركیایه، بۆیه ناتوانرێت ئه‌م نامیلكه‌یه گشتاندنی بۆ بكرێت بۆ چۆنیه‌تی پێناسه‌كردنی بواری دادوه‌ری‌و یاسا له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام ده‌توانرێت ئه‌م پێشیلكاریانه‌ش بخه‌ینه پاڵ لایه‌نه‌كانی تری دادوه‌ری توركیا، چونكه به‌بونی ئه‌م پێشێلكارانه‌و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا، واته بواری دادگه‌ری له‌توركیادا پاشاكشێی كردووه، ئه‌مه‌ش رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی‌و كه‌سایه‌تییه ئه‌كادیمییه‌كانی جیهانیش پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه. ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌توركیادا روویانداوه، له‌م نامیلكه‌یه‌دا به‌ئامار‌و داتا‌و به‌ڵگه‌و به‌روارو وێنه‌وه ڕوونكراونه‌ته‌وه، بۆیه هیچ گومانێك له‌روونه‌دانیاندا نییه، هاوكات به‌ڵگه‌و لینكی به‌ڵگه‌كه له‌په‌راوێزی نامیلكه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڵگانه له‌لایه‌ن كه‌سانی ئه‌كادیمی‌و ڕۆشنبیره‌كانی توركیاوه ده‌ستنیشانكراون‌و كۆكراونه‌ته‌وه‌و كراونه‌ته نامیلكه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها ئه‌م پێشێلكارییانه له‌سه‌رده‌مێكدا ئه‌نجامدراون، كه سیسته‌می وڵات په‌رله‌مانی بووه، واته ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و سه‌رۆك كۆمار مافی ئه‌وه‌یان نه‌بووه به‌و شێوه‌یه ده‌ستوه‌ردان له‌دادگاكاندا بكه‌ن‌و خۆیان دادوه‌ره‌كان به‌ڕه‌هایی بۆ دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن. ئامانج له‌وه‌رگێرانی نامیلكه‌ی (داڕمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌توركیادا) بۆئه‌وه‌یه خوێنه‌رانی كورد به‌به‌ڵگه‌و داتاوه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه‌بن، كه له‌توركیادا له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ((AKP ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بزانن، پێشێلكاری‌و كاره نایاساییه‌كان ته‌نها دژی كورد ئه‌نجام نه‌دراون، به‌ڵكو دژی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامدراون، كه ئۆپۆزسیۆن‌و سه‌ربه‌خۆبوون، چونكه به‌دژایه‌تیكردنی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ژماركرابوون. له‌كۆتاییدا هیوادارم له‌رێگه‌ی ئه‌م نامیلكه‌یه‌وه توانیبێتم به‌رچاوڕونییه‌ك به‌خوێنه‌رانی كورد بده‌م، كه چۆن له‌توركیادا سه‌روه‌ری یاسا پێشێلكراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خراوه‌ته ژێر هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure