له‌شی هه‌موو مرۆڤێك به‌رده‌وام چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك ده‌نێرێت كه زۆر جار ما‌نایان هه‌یه و پێویسته كه‌سه‌كان له‌و ئاماژانه تێبگه‌ن و پشتگوێی نه‌خه‌ن. پسپۆڕانی ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌میشه له‌ش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له ڕێگه‌ی چه‌ند ئاماژه‌یه‌كه‌وه گرفته ته‌ندروستییه‌كان به كه‌سه‌كان بڵێت، به‌ڵام زۆر كه‌س بایه‌خ به‌و ئاماژانه ناده‌ن كه زۆر جار ده‌بنه هۆی خۆپارێزیی له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ووشكبوونه‌وه‌ی پێست: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س كرێمی نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی پێستیش به‌كارده‌هێنێت ،كه‌چی پێستیان هه‌ر وشكه و هه‌میشه تووشی كڕیش كردن ده‌بن، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌میی ڤیتامین (E) ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پیربوونی پێشوه‌خته‌ی پێست‌و پشێویی له‌زینده‌پاڵ و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ردانی هۆرمۆنات و لاوازبوونی یاده‌وه‌ریی و كزبوونی چاوه‌كان، هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه ماسی چه‌ور‌و ڕۆنه ڕووه‌كییه‌كان به‌كار بهێنن له خواردنه‌كانیاندا. زوو شكاندنی نینۆكه‌كان: كاتێك نینۆكه‌كانی كه‌سێك بێ هیچ هۆكارێك لاواز ده‌بن‌و ده‌شكێن ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ كه‌می ڤیتامین(B)كۆمپلێكس، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مخه‌ویی و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه و خاڵ له‌سه‌ر پێست و زوو توڕه بوون، كه‌سێك ئه‌و ئاماژه‌یه له‌به‌ر چاو نه‌گرێت بۆ ماوه‌یكی درێژ پشتگوێی بخات دوور نییه توشی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشییه‌كانی دڵیش ببێت، ئه‌و ڤیتامینانه‌ش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له جگه‌ر و سه‌وزه‌كاندا هه‌یه. خوێنبه‌ربوونی پووك: ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه بۆ كه‌میی ڤیتامین (C)و(PP) و باشتره له‌و حاڵه‌ته‌دا كه‌سه‌كان زۆرتر ترشه‌مه‌نی و قه‌یسی و گێلاس بخۆن. گرژبوونی ماسولكه كه‌سێك بێ هیچ هۆكارێك و بێ ئه‌وه‌ی كارێكی قورسی كردبێت ماسولكه‌كانی باسكی و لاقی گرژ بێت، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ كه‌میی پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم له له‌شیدا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی بۆ دڵ هه‌یه، بۆیه باشتره ئه‌و كه‌سانه قه‌یسی فرێش یان ووشككراوه و كاڵه‌كی زه‌رد بخۆن یان له ژێر چاودێریی پزیشكدا ڤیتامینه‌كان وه‌ربگرن. ئاره‌زووكردنی تامی سوێر ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ژن نه‌بوو و بێزووی نه‌ده‌كرد ، ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میز، بۆیه له‌و كاته‌دا ده‌بێت كه‌سه‌كه بچێته لای پزیشكی پسپۆر و پشكنین بكات بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كه. حه‌زكردن له شیرینی ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی هۆگری بابه‌ته شیرینه‌كان نه‌بێت، ئه‌وه مانای وایه كه مێشكی ماندووه و ده‌روونی شه‌كه‌ته ، بۆیه باشتره بۆ ئه‌و كه‌سانه له كاتێكدا بی هیچ هۆكارێك حه‌زیان له شیرینی بوو بحه‌وێنه‌وه و پارچه‌یه‌ك شوكولاته بخۆن. حه‌زكردن له ترشیی ئه‌وه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه جگه‌ر ماندووه و پێویسته كه‌سه‌كه له‌و كاته‌دا فاسۆلیا یان هێلكه یان كه‌له‌رم یان سیر و پیاز یان گژوگیای ده‌ریایی بخوات. ئاره‌زووی خواردنی قارچك ئه‌وه كاتێك ڕووده‌دات كه كه‌سێك وا هه‌ست بكات هه‌موو شتێك زۆر سوێر یان زۆر تیژ یان ترش یان شیرینه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه بۆ سه‌ره‌تای هه‌وكردنی گه‌ده ، بۆیه پێویسته له‌و كاته‌وه كه‌سه‌كه ده‌ست بكات به ڕژێمێكی خۆراكیی و ئه‌و خواردنانه بخوات كه ئازار به دیواری گه‌ده ناگه‌یه‌نن و واز له خواردنه ترش و تیژه‌كانیش بهێنێت. ئاره‌زووكردنی خواردنی تاڵی ئه‌م حاڵه‌ته كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌ده پر بێت و كه‌سه‌كه قه‌بز بێت، بۆیه باشتره له‌و حاڵه‌ته‌دا چه‌وه‌نده‌ر و مادده‌ی نه‌رمكه‌ره‌وه بخوات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌بزییه‌كه‌ی نه‌مێنێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته به‌رده‌وام بێت، پێویسته كه‌سه‌كه به‌په‌له سه‌ردانی پزیشكی پسپۆربكات. ئاره‌زووكردنی بیبه‌ری تیژ دا‌و وده‌رمان‌و بیبه‌ری تیژ به‌شداره له‌پرۆسه‌ی زینده‌پاڵكردن و خێرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر خواردنه تیژه‌كان ڕاهاتبێت ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه تووشی نه‌خۆشی گه‌ده‌ی ته‌مه‌ڵ بووه، واته له‌ش ناتوانێت به ته‌نها و بێ پاڵنه‌رێك خواردنه‌كه هه‌رس بكات، بۆیه باشتره له‌و حاڵه‌ته‌دا كه‌سه‌كه دوو ژه‌م نان بخوات بۆ ئه‌وه‌ی وا له گه‌ده بكات به ئاسانیی خواردنه‌كه هه‌رس بكات . سه‌رچاوه: DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure