4/12/2018 10:11 AM

گه‌نجێك وه‌تسئه‌پ ده‌كات به‌ كوردی

به‌كارھێنه‌رانی وه‌تسئه‌پ ده‌توانن ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ به‌ زمانی كوردی كرمانجی به‌كاربھێنن.

گه‌رناس نه‌ناس ئه‌و گه‌نجه‌یه‌ كه‌ ئه‌پلیكه‌یشنی وه‌تسئه‌پی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی بۆ پرۆگرامی ئه‌ندرۆید، كه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی په‌یوه‌ندی و چات و گه‌ڕان به‌ زمانی كوردی ده‌بێت و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

به‌رنامه‌كه‌ له‌ ئێستادا له‌ پرۆگرامی پله‌ی ستۆر به‌رده‌ست نییه‌و به‌كارھێنه‌رانی ده‌بێت له‌ لینكێكی تایبه‌ته‌وه‌ به‌كاریبھێنن و تا رێژه‌ی به‌كارھێنه‌رانی زۆرتربێت گوگڵ زووتر له‌ لیستی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی پله‌ی ستۆر تۆماری بكات.

ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ پێشترین ئه‌پلیكه‌یشنی ته‌له‌گرامی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی كرمانجی.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved