4/12/2018 10:15 AM

مەرجى سەلامەتی لە بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

بۆ رێگریكردن لە رووداوی نەخوازراو ئاگركەوتنەوە لە سلێمانی گرفت و كەموكورتییەكانی سیستمی كارەباو بەرگری شارستانی چارەسەردەكرێت و قائیمقامی شارەكەش دەڵێت: پێویستە لە ماوەیەكی كەمدا خاوەنی دوكان و بازاڕەكان پابەندبن بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی سەلامەتی.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی لە بازاڕو مۆڵ و شوێنە گشتیەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كۆبووەوە, لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی وتی: سیستمی كارەباو بەرگری شارستانی و بەگشتی رێوشوێنەكانی سەلامەتی لە دوكان و بازاڕەكان بەتایبەت "دوكانەكانی نێو بازاڕی سلێمانی" لە ئاستێكی پێویستدا نیەو بڕیاری چارەسەركردنیان دراوە, قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بۆ رێگریكردن لە رووداوی نەخوازراو بەتایبەت رووداوی ئاگركەوتنەوە پێویستە خاوەنی دوكانەكان پابەندبن بە مەرجەكانی سەلامەتی و لیژنە پەیوەندیدارەكانیش بەدواداچ,ون بۆ جێبەجێكردنیان دەكەن.

ئاوات محەمەد باسی لەوەشكرد: ئەوەی پەیوەست بێت بە حكومەتی خۆجێی سلێمانی لە بازاڕەكان هاوكاری خاوەنی دوكانەكان دەكرێن بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا گرفتەكانی سیستمی كارەباو بەرگری شارستانی چارەسەربكەن, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ماوەی چەند رۆژێك مۆڵەت دەدرێتە خاوەنی ئەو شوێنانەو پێویستە پەلەبكەن لە چارەسەركردنی گرفتەكانیان بەتایبەت راكێشانی وایەری كارەبا كە هیچ مەرجێكی سەلامەتی تێدا نیە.

قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: لیژنەی سەلامەتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچ,ون بۆ هەموو گرفتەكان دەكات و خاوەنی دوكانەكان لە كەموكورتی و سەرپێچیەكانیان ئاگاداردەكاتەوەو پابەندیان دەكات بە جێبەجێكردنی مەرج و رێوشوێنەكانی سەلامەتی, ئاوات محەمەد راشگەیاند: ئامانجیان لەمكارە پاراستنی گیانی ها,وڵاتیان و كاسبكاران و رێگریكردنە لە رووداوی ئاگركەوتنەوەو كارەساتی نەخوازراو.

سەرۆكی داواكاری گشتی سلێمانیش پاڵپشتی خۆی بۆ هەنگاوەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەربڕی و رایگەیاند بە یاسا سزای بۆ ئە كەسانە داناوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی سەلامەتی نابن, بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانیش رایگەیاند لەهەوڵی تەواودان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و داواشی لە دوكانداران و كاسبكاران كرد پابەندی مەرج و رێوشوێنەكانی سەلامەتی بن.


خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved