له زۆر شوێن ده‌بینین كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم به‌كادێت بۆ برژاندنی خۆراك له‌ناو فڕندا به‌تایبه‌تی ماسی گۆشت و مریشك و ته‌ماته، كه ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت. سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ سایتی خاك كرد‌و وتی: *ئه‌و ئه‌له‌منیۆمه‌ی به‌كاردێت كوالیتی نییه‌و له‌به‌ر گرانی ئه‌له‌منیۆم به‌شی زۆری له موادی نایلۆن تێكه‌ڵ ده‌كرێت و به‌ناوی ئه‌له‌منیۆم ده‌فرۆشرێت. *به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ چێشتلێنان به‌زۆری به‌كارده‌هێنرێت كه زیانی زۆر گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه. *كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێده‌پێچرێت و ده‌خرێته ناو فڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌له‌منیۆم ده‌ست به توانه‌وه ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێت و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروستده‌كات. *زۆربوونی ئه‌له‌منیۆم له جه‌سته ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رو داخورانی ئێسك و به خێرایی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناوده‌بات، گرفتی گه‌وره بۆ گورچیله‌و مێشك و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروستده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێكده‌دات. -به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندنی ته‌ماته و لیمۆ و په‌تاته و ڕووه‌كه‌كان زیانه‌كانی دوو هێنده مه‌ترسیدارتر ده‌بن، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته له به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ دروست كردنی خواردن دوور بكه‌ونه‌وه خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure