گه‌ر حه‌زده‌كه‌ن ئه‌و ئێش و ماندووییه له‌ناوبه‌رن كه وه‌رزش یان ئارترۆز توشی كردوون، یان حه‌زئه‌كه‌ن له‌شتان هه‌ندێك نه‌رمبێته‌وه یان ته‌نانه‌ت حه‌زئه‌كه‌ن جۆرێكی تر له مه‌ساج ئه‌زموون بكه‌ن، ئه‌وه له‌وانه‌یه پێویست بێت مه‌ساجی تایله‌ندی تاقیبكه‌نه‌وه. مێژووی مه‌ساجی تایله‌ندی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا‌و ئامانجی ئه‌م سیستمه ده‌رمانكه‌ره، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وزه‌و گه‌نجكردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان بووه. كه‌سی مه‌ساجده‌ر ڕه‌وتی وزه له‌ناو جه‌سته‌دا ئه‌جولێنێت و سه‌رجه‌م بازنه داخراوه‌كان ئه‌كاته‌وه‌و به‌مشێوه‌یه گرژی و دڵه‌ڕاوكێی كه‌سه‌كه له‌ناوئه‌بات. له‌مجۆره مه‌ساجه‌دا كه‌سی مه‌ساجده‌ر بۆ ئه‌نجامی هه‌ندێك له جوڵه‌كانی هاوشێوه‌ی یۆگی، كه‌ڵك له ده‌ست و ئه‌ژنۆو قاچی خۆی وه‌رئه‌گرێت. ئیش له مه‌ساجی تایله‌ندی‌دا گوشاردانی شوێنه جیاجیاكانی له‌ش كه تێشووه ماسوولكه‌ییه لێكئاڵاوه‌كانیش له‌خۆی ئه‌گرێت، ئه‌توانی پڕئازار بێت، به‌ڵام ئه‌م ئێشه جیاوزه له‌گه‌ڵ ئێشك كه هۆكاره‌كه‌ی خۆكێشانه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر یان نه‌گونجاو بێت. ئه‌گه‌رچی مه‌ساجی تایله‌ندی هه‌ندێك به‌ئازاره به‌ڵام گه‌ر كه‌سی مه‌ساجده‌ر لێزان بێت، كه‌سه‌كه زۆر هه‌ست به ئێش و ئازار ناكات. كه‌سی مه‌ساجده‌ر بواری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پێش ئه‌نجامی مه‌ساجه‌كه، پیشینه‌ی پزیشكی مشته‌رییه‌كه‌ی سه‌یربكات. مه‌ساجی تایله‌ندی له‌وانه‌یه بۆ كه‌سانێت كه كێشه‌ی دیسكی مۆخی پشتییان هه‌یه، یان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ئێسك یان نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه، مه‌ترسیدار بێت. مه‌ساجی تایله‌ندی ئه‌توانێا یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ: 1. چاره‌سه‌ری پشت ئێشه 2. باشتربوونی دۆخی ده‌روونی و كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ 3. چاره‌سه‌ری میگرێن و ژانه‌سه‌ره درێژماوه‌كان 4. چاره‌سه‌ری ئارترۆز 5. وه‌رگرتنه‌وه وزه له‌پاش جه‌ڵته‌ی مێشك 6. كاراتر بوونی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌یی تێبینی: 1. به‌ر له مه‌ساجه‌كه، خواردنی قورس مه‌خۆن. 2. له‌كاتی مه‌ساجه‌كه‌دا هه‌ركاتت هه‌ستتان به ناڕه‌حه‌تی كرد، مه‌ساجده‌ره‌كه ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure